لە چەلێ، گەریلاکانی هەپەگە، فرۆکێکی سیخۆریان تێکشکا
گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، رۆژی ٢٤یشوبات/٥ی ڕێبەندان، درۆنێکی سیخۆری بچووکی سوپای تورکیایان خستە خوارەوە.
گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، رۆژی ٢٤یشوبات/٥ی ڕێبەندان، درۆنێکی سیخۆری بچووکی سوپای تورکیایان خستە خوارەوە.
سوپای تورکیا لە هەموو جۆرە تێکنۆلۆژیایەک بۆ هێرش کردنە سەر گەریلاکانی ئازادی سود وەردەگرێت. لەو چوارچێوەیەدا گەریلاکانی هەپەگە فڕۆکەیەکی بچوکی سیخۆری لە جۆری ''درۆن''یان لەکاتێکدا کە بەمەبەستی جاسوسی کردن بەسەر گەریلاوە لە ئاسمان دەخولایەوە، لە ناوچەی چەلێی سەر بە شاری جۆلەمێرگی باکووری کوردستان خستە خوارەوە.
گەریلاکان دەڵێن، سوپای تورکیا بە زەبری تێکنۆلۆژی دەیەوێ لەو ناوچانە پارێزگاری لە خۆی بکات، بەڵام هەموو ئەو چەک و تەکنیکەی بەدەستیەوەیەتی دادی نادات.