لە کانی ماسی یەکینەی تۆڵەکردنەوە لە خاڵێکی تایبەتی میتی تورکیاندا

خاڵی تایبەتی دەزگای سیخوڕی دەوڵەتی تورک، لە بارەگای سەربازیی کانی ماسی لە سنوری پارێزگای دهۆک، لەلایەن یەکینەیەکی تایبەتەوە کرایە ئامانج و ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداری لێکەوتوەتەوە.

فەرماندەیی یەکینەی تۆڵەکردنەوەی شەهید بەدران گوندک ڕەمۆ لەسەر چالاکیی یەکینەکە دژی خاڵێکی تایبەتی میتی تورک ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە یەکینەکەمان لە سنوری شارۆچکەی ئامێدی سەر بە شاری دهۆک لە باشوری کوردستان، خاڵێکی تایبەتی میت لە بارەگای سەربازیی کانی ماسی کردە ئامانج، گورزی قورس لە دووژمن وەشێندرا و ژمارەیەکی زۆر کوژران و برینداربوون، بەڵام ژمارەکە بە تەواوەتی ڕوون نەبووەتەوە.

ف.ق