لە کرماشان و ورمێ ٤ ژن و یارێزانێک کوژران و برینداربوون
لە کرماشان و ورمێ ٣ ژن لەلایەن کەسوکارەکانیانەوە کوژران. هەروەها یاریزانێکی خەڵکى کرماشان بە خۆهەڵواسین کۆتایى بە ژیانیهێنا.
لە کرماشان و ورمێ ٣ ژن لەلایەن کەسوکارەکانیانەوە کوژران. هەروەها یاریزانێکی خەڵکى کرماشان بە خۆهەڵواسین کۆتایى بە ژیانیهێنا.
یاریزانێکی کوردی خەڵکی شاری “سەحنە” لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتى کوردستان رۆژی پێنج شەممە ٩ى ئازار / ۱۷ی رەشەممە، بە ناوی “ئەمین رەزایی” لە ڕیگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
٢ ڕۆژ پێش ئەو ڕووداوەش لە گەڕەکی سپای شاری ورمێ پیاوێکی تەمەن ۲٨ ساڵان بە ناوی ” د.ع ” دایک و خوشکی خۆی دایە بەر چەقۆ و بەو هۆیەوە دایکی گیانی لەدەست داوە و خوشکەکەشی بە خەستی بریندار بووە.
هەروەها لە ڕێکەوتی ۱١ی رەشەمە / ٢ی ئادار، لە گوندی “کەسانی” سەر بە گیلانغەرب لە پارێزگای کرماشان پیاوێک دایکی بەساڵاچوی خۆی داوەتە بەر دەستڕیژی گولـلە و کوشتویەتی و دواتر بکوژەەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى ئەو سنوورە دەستگیرکراوە.