لە کەرکوک هەشت مۆڵگەی داعش خاپور کران
لە ئۆپراسێۆنێکی دژە تیرۆری عێراق لە قەزای دووبزی سەر بە پارێزگای کەرکوک ٨ مۆڵگەی چەکدارانی داعش خاپورکرا و ژمارەیەک چەکدار کوژران.
لە ئۆپراسێۆنێکی دژە تیرۆری عێراق لە قەزای دووبزی سەر بە پارێزگای کەرکوک ٨ مۆڵگەی چەکدارانی داعش خاپورکرا و ژمارەیەک چەکدار کوژران.
بەبڕیاری فەریق بوکن(عەبدولوەهاب ئەلساعدی) سەرۆکی هیزەی دژە تیرۆری عێراق، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە تایبەتەکانی دوو فەوجی دژە تیرۆری کەرکوک ئۆپراسێۆنێکی دەستپێکرد لە چیاکانی (غەرە) لە باشوری قەزای دووبزی سەر بە پارێزگای کەرکوک.
ئۆپراسێۆنەکە بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی فرۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا.
بەپی ڕاگەیاندنی دژە تیرۆری عێراق لە ئەنجامی ئەو ئۆپراسێۆنە بۆسەر چەکدارانی داعش لەو ناوچەیە، ٨ مپڵگەی چەکدارانی داعش خاپورکرا کە یەکێک لەو مۆڵگانە کارگەیەکی دروست کردنی بۆمب بووە.
جێگای باسە لە ئەنجامی ١١ لێدانی ئاسمانی لەلایەن فرۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران.
ز.ش