مامۆستایانی کەرکوک: لاوازی لایەنە کوردیەکان وایکردووە مافی کوردانی شارەکە فەرامۆش بکرێت
مامۆستایانی شاری کەرکوک دەلێن: فەرامۆشکردنی مافی کورد و پەراوێزخستنی لە شارەکە دەگەرێننەوە بۆ لاوازی و کەمتەرخەمی نوێنەرانی کورد لە شارەکە.
مامۆستایانی شاری کەرکوک دەلێن: فەرامۆشکردنی مافی کورد و پەراوێزخستنی لە شارەکە دەگەرێننەوە بۆ لاوازی و کەمتەرخەمی نوێنەرانی کورد لە شارەکە.
لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە لە کەرکوک، بە دەیان بەرپرسی کورد وەکو پاریزگار و قائیمقام و چەندین بەرێوبەری کورد لەو شارە لە پۆستەکانیان دوورخراونەتەوە، پاشان بڕیاردرا هەر پێکهاتەیەک لە سێ پێکهاتە سەرەکییەکەی شاری کەرکوک ٣٢٪ی پۆستەکانیان بەربکەوێت بەڵام لایەنی عەرەبی پابەندی ئەم ڕێکەوتنەش نەبووە، بەلکو بەردەوام هەوڵی داوە پۆستەکانی بەرێوبەرەکانی شاری کەرکوک بۆ خۆی قۆرخ بکاتەوە.
لەم ماوەیەی دواییدا لە کۆی ٢٥٠٠ پڵەی دامەزراندن لە بەریوبەرایەتی پەروەردەی شاری کەرکوک ١٨٠٠ پڵەی دامەزراندن بۆ نەتەوەی عەرەب دابین کرا ئەمەش ئاڵۆزی کاردانەوەی لایەنی کوردی و تورکمانی لێکەوەتەوە بەهۆی ئەوەی کە عەرەب لە شاری کەرکوک لە کۆی ١٢ کورسی پەرڵەمان ٣ کورسی بەدەستهێناوە کەچی زۆربەوەی پۆستە بەرێوبەرییەکانی شاری کەرکوکی بۆ خۆی قۆرخ کردۆتەوە، بوونی هێزی عێراقی ئاسانکاری کردووە کە پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت هەوڵبدات پۆستە بەرێوبەرییەکانی شارەکە و دامەزارندنەکانی شارەکە بۆ نەتەوە و عەشیرەتەکەی خۆی قۆرخبکاتەوە.
نەتەوەی عەرەب لە رێگەی هێزەوە پێگەی خۆی لە کەرکوک بەهێز دەکات
سۆران عەبدولکەریم مامۆستا و رۆژنامەنووسێکی شاری کەرکوکە دەربارەی هەبوونی نادادپەروەری نەتەوەی لە شاری کەرکوک بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: "هەموو ئەو نادادپەروەرییەی لە کەرکوک روودەدات پەیوەندی بە پارسەنگی هێزەوە هەیە، لە داوی رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە لە شاری کەرکوک کورد بێ هێزبووە وە لە ئیستادا هێز لەلای نەتەوەیەکی دیاری کراوە کە ئەویش نەتەوەی عەرەبە، لە ئیستاشدا نەتەوەی عەرەب ئەم هێزەی هەیە بۆیە هەوڵدەدات قەرەبووی ڕابردوو بکاتەوە و پێگەی خۆی لە کەرکوک بەهێز بکات لەلایەنی ئیداری و زیادکردنی ژمارەی عەرەب لە شارەکە لە ڕێگای بە عەرەب کردنی کەرکوک."
خاوەنداری نەکردن لە کوردانی کەرکوک لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان وای کردووە نادادپەروەری بەرامبەر کورد بکرێت لەو شارە.
هەروەها سۆران عەبدولکەریم ڕایگەیاند: "ئەم نادادپەروەرییەی لە شاری کەرکوک بەرامبەر نەتەوەکان دەکرێت بەتایبەتی نەتەوەی کورد دەگەرێتەوە بۆ خاوەن دەرنەکەوتن لە شاری کەرکوک لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقەوە کە وایکردووە کوردانی شارەکە بێ خاوەن بن، ل ئیستادا ئێمەی کورد لەم شارە لە دۆخێکی زۆر ئاڵۆز و نادیار و قەیراناویداین."
لە کەرکوک بێ دەنگییەک هەیە لە ئاست مافەکانی کورد
دەربارەی هۆکاری ئەو نادادپەروەریەی بەرامبەر کورد دەکرێت لە شاری کەرکوک سۆران عەبدولکەریم بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: "لاوازی نوێنەرانی کوردە لە بەرێوبەرایەتیەکاندا، تەنانەت ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بێ دەنگ بەرامبەر لەم نادادپەروەری و پەراوێزکردنەی بەرامبەر کورد دەکرێت، بەشیوەیەکی گشتی لە کەرکوک بێ دەنگییەک هەیە لە ئاست مافەکانی کورد کە جێگای تێرامانە."
پێویستە لایەنە سیاسیەکان جارێکی دیکە پەیمان لەگەل خەلکی کەرکوک تازە بکەنەوە
لە پەیامی خۆیادا بۆ لایەنە سیاسیە کوردیەکان سۆران عەبدولکەریم وتی: "نازانم بۆ لایەنە سیاسیە کوردیەکان بێ دەنگن لە ئاستی مافەکانی کورد، بێ دەنگی ئەو لایەنە سیاسیانەی کەرکوک دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی بێ منەتن لەو خەلکەی کە بەدەنگی ئەوەان هەڵبژێردرون پێویستە لایەنە سیاسیەکان جارێکی دیکە پەیمان لەگەل ئەو خەلکەی کەرکوک تازە بکەنەوە و لەسەر مافەکانیان بێنە دەنگ، لە ئستادا لە دامەزراندنی کورد لە کەرکوک نادادپەروەریەک دەکرێت کە لەو پێوەرانەش دەرچووە کە لایەنەکان لەسەری رێکەوتوون."
زۆر ناڕازیم کە لایەنە کوردیەکان خاوەنداری لە مافەکانی کورد ناکەن
ڕەنگین عەبدولسەمەد مامۆستایەکی دیکەی شاری کەرکوکە دەربارەی ئەوە ناداپەروەریەی بەرامبەر کورد دەکرێت لە دامەزراندن لە شاری کەرکوک بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: "من وەکو کوردێکی شاری کەرکوک زۆر ناڕازیم بەرامبەر ئەوەی کە لایەنە کوردیەکان خاوەنداری لە مافەکانی کورد ناکەن لە شارەکە، دەتوانم بلێم ئێمە وەکو کورد خیانەتمان لێکراوە لە شاری کەرکوک."
هەروەها مامۆستا ڕەنگین عەبدولسەمەد ووتی: "ئێمە وەکو کورد لە شاری کەرکوک بە هەموو شێوەیەک مافمان دەخورێت و نادادپەروەری بەرامبەرمان دەکرێت و بە بەردەوامی خیانەتمان لێ دەکرێت."
مامۆستا ئەسکەندەر سەلیم مامۆستایەکی کوردی شاری کەرکوک دەربارەی ئەو نادادپەروەریەی لە کەرکوک بەرامبەر کورد دەکرێت بۆ ئاژانسی هەوڵی فورات ڕایگەیاند: "هەستیار بوونی شاری کەرکوک دەگەرێتەوە بۆ بوونی فرە نەتەوەی و فرە ئاینی لە شارەکە، هەر لایەنێکی سیاسی بیەوێت پێکەوەژیان بچەسپێنێت لە شاری کەرکوک پێویستە دادپەروەر بێت لەگەل پێکهاتەکانی شارەکە، لەم چەند رۆژەی ڕابردوو بڕیاری دامەزراندنی پەروەردەی کەرکوک دەرچوو بەڵام زۆربەی پڵە دامەزراوەکان بۆ نەتەوەی عەرەب قۆرخکرابوووەوە ئەمەش سەرەتایەکە بوو ئالۆزبوونی زیاتری دۆخی کەرکوک و دوستبوونی ئاژاوە لە نێوان پێکهاتەکانی شارەکە."
فەرامۆش کردنی مافی کورد و پەراویزکردنیان دەگەرێتەوە بۆ لاوازی نوێنەرانی کورد لە شارەکە
هەروەها ئەسکەندەر سەلیم ووتی: "بەپی ئاماری دانیشتوان و دەنگی کورسی پەرڵەمان و ژمارەی ئەنجومەنی پاریزگا بیت کورد زۆرینەی شاری کەرکوک پێکدەهێنن و پێکهاتەیەکی سەرەکی شارەکەن، فەرامۆش کردنی مافی کورد و پەراویزکردنیان دەگەرێتەوە بۆ لاوازی نوێنەرانی کورد لە شارەکە کە نەیانتوانیوە ببنە دەنگی ڕەسەنی کوردانی شارەکە و داکۆکی لە مافەکانی کورد بکەن."
پەڵەمانتارانی کوردی کەرکوک نەیتوانیوە داکۆکی لە مافەکانی کورد لە شارەکە بکەن
لە کۆتایدا ئەسکەندەر سەلیم وتی: "لایەنە سیاسیەکان تەنها لە ڕێگەی تۆرە کۆمەڵایەتیەکانەوە ئیدانەی پێشەلکاری و نادادپەروەری دژی کورد دەکەن لە کەرکوک، کورد لە کەرکوک ٦ کورسی پەرڵەمانی هەیە بەڵام پەرڵەمانتارانی کورد نەیانتوانیوە داکۆکی لە مافەکانی کورد لە شارەکە بکەن، بۆ بەدیهێنانی پێکەوەژیانی ڕاستەقینە لە شاری کەرکوک پێویستە هەموو پێکهاتەکان مافەکانی خۆیان بەپێ پێگە و ژمارەی خۆیان وەربگرن."
ز.ش