مانگرتنى ئەندامانى ئەنجوومەنى ئیشتار لە هەولێر لە ٦هەمین رۆژدایە
چالاکیى مانگرتنى ژنانى ئەندام لە ئەنجوومەنى ئیشتاری کامپی مەخمور لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکان (UN) لە هەولێر لە ٦هەمین رۆژدایە و بە پێداگرییەوە چالاکییەکە بەردەوامیى هەیە.
چالاکیى مانگرتنى ژنانى ئەندام لە ئەنجوومەنى ئیشتاری کامپی مەخمور لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکان (UN) لە هەولێر لە ٦هەمین رۆژدایە و بە پێداگرییەوە چالاکییەکە بەردەوامیى هەیە.
ژنانى ئەندامی ئەنجوومەنى ئیشتار لە مەخمور لە بەردەم نوێنەرایەتیى نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر لە دژی گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە رۆژی ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ / ١٠ی رێبەندان دەستیان بە مانگرتن کردووە و دوێنێش چالاکییەکە رادەستى گروپى دووەمی مانگرتوو کرا.
لە ٥هەمین رۆژی چالاکییەکەدا ئەندامانى ئەنجوومەنى ئیشتار لەگەڵ بەرپرسانى نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) لە بارەگاى نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر کۆبوونەوە.
٤ ژنی تری ئەندام لە ئەنجوومەنى ئیشتار بەشداری چالاکییەکە بوون و نوران سەزگین ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى ئەنجوومەنى ئیشتا و لەیلا ئیلهان چالاکوانێکى تری مانگرتوو بەردەوامن لە مانگرتنەکەیان.
هەر ٥ رۆژ جارێک دەستەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى ئیشتار دەبنە دەستەى مانگرتوو و چالاکیى مانگرتنەکە لە دەستەکەى پێش خۆیان وەردەگرن و بۆ ماوەی ٥ رۆژ لە مانگرتندا دەبن و دواى ئەوە دەستەیەکى تر دێت و چالاکییەکە وەردەگرن و بەردەوامى بە چالاکییەکە دەدەن.
ر.م