مانگرتنی کاسبکاران و دوکاندارانی بانە دەستی پێکرد

گوشارە ئابورییەکان بۆسەر گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە.

ڕاگەیەنرا کە بە ئامانجی  ناڕەزایەتی دەربڕین بە داخستنی بازاڕچەی سنووری ''کۆنە میروو"، لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٥ی ڕەشەممە/٢٤ی شوبات، کاسبکاران و دوکاندارانی شاری بانە دەستیان داوەتە مانگرتن و دووکانەکانیان نەکردۆتەوە.

هەزاران دوکانداری شاری بانە و گوندەکانی دەوروبەری، بەهۆی داخرانی بازاڕچەی سنووری ''کۆنە میروو'' لەلایەن کاربەدەستانی حکوومییەوە، مانگرتنی سەرتاسەرییان ڕاگەیاند.

بەپێی زانیارییە بەدەستخراوەکان، بازاڕچەی کۆنە میروو، تەنیا بازاڕچەیەک نییە کە داخراوە. لە چوارچێوەی سیاسەتی داڕێژراوی ''ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی پەڕلەمانی ئێران"، ژمارەیەکی دیکەش لە بازاڕچە سنوورییەکانی کوردستان و هەموو ڕێڕەوە سنوورییەکان کە دێتەوە ئەو بازاڕچانەش دادەخرێن.

کارگرنیوز، لەو بارەیەوە داوای مانگرتنی سەرتاسەری لە گەنجان، کرێکاران، کۆڵبەران و هەموو چین و توێژە زەحمەتکێشەکانی شارەکانی پیرانشار، سەردەشت، مەریوان، ڕەوانسەر، پاوە، جوانڕۆ، پاوە، ئیلام و هەموو شارە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات کە پەیوەست بن بە مانگرتنی شاری بانەوە.