مزراکلی: بە سەدان ساڵ سزاشمان بدەن دەستهەڵناگرین

دکتور عەدنان مزراکلی هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەد وتی،"پارێزگارە داگیرکەرەکان لە شارەوانیەکان دابمەزرێنن، دەستگیرمان بکەن و بە سەدان ساڵ سزامان بدەن، دەست لە تێکۆشان هەڵناگرین."

دکتور عەدنان مزراکلی هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەد لە زیندانی بوونیایەوە بە بۆنەی ساڵیادی کودەتای قەیومی ١٩ی ئابەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

مزراکلی وتی،"پارێزگارە داگیرکەرەکانیش بهێنن دەستهەڵناگرین، قسەی کۆتاییمان بەرخۆدانە." مزراکلی باسی ئەوەشی کرد کە دەوڵەتی تورک بە بیانووی کودەتای ١٥ی تەموز بەو هێزە بێسنورەی کە بە دەستی هێناوە، لە کوردستان قەیومی جێگیر کرد.

مزراکلی لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی،" بە لەناوبردنی دەستکەوتی کۆمەڵایەتی، قڕکردنیان لەسەر گەل سەپاند. لەبەرئەوەش شارەوانیەکان کە بە دەستی پارێزگارە داگیرکەرەکان بەڕێوەدەبرێن، سەرەتا هێرشە لەبەرانبەر ژنان. بەڵام لەگەڵ ئەوەی شارەوانیەکان دەستیان بەسەرداگیرا، هێرشی سەر مێژوو، کەلتور و زمانی گەل کەم نەبوونەوە. هەموو دەزگاکانی کۆمەڵایەتی داخران. بە دەیان هەزار کەس لە کارەکانیان دوورخرانەوە. بە ملیۆنان لیرە قەرز بەجێهێڵران."

مزراکلی ڕاشیگەیاند،"پارێزگارە داگیرکەرەکانیش دابمەزرێنن لە شارەوانیەکان، کەسە هەڵبژێراوەکان دەستگیر بکرێن و بە سەدان ساڵ سزامان بدەن، دەست لە تێکۆشان هەڵناگرین. هیچ کاتیک متمانەمان بە تێکۆشانی دیموکراتی کۆتایی نایەت و بە تێکۆشانی دیموکراتی کۆماری دیموکراتیک دروست دەکەن. مێژووی مرۆڤایەتی هەموو کاتێک پیشانی داوە کە قسەی کۆتایی بەرخۆدان بووە. قسەی کۆتاییمان لەدژی قڕکردن و کۆمەلکوژیبەرانبەر بە گەل ئەوەیە کە سەرمان دانانەوێنین و بە بەرخۆدانی خۆمان، پاشایەتی زاڵمەکان هەڵدەوەشێنین."

ف.ق