موعەزەز ئۆرهان: گەل بۆ سەرکەوتن بە بڕیارە

موعەزەز ئۆرهان پاڵێوراوی هەدەپە بۆ پەرلەمان لە شاری وان وتی "هیوا لە چاوەکانی ژنان، منداڵان و گەنجان مانای 'ئێمە سەردەکەوین، غەمتان نەبێت' هەموو شتێک دەخاتە پێش چاوان".

پاڵێوراوی هەدەپە لە ڕیزبەندی یەکەم بۆ پەرلەمان لە شاری وان موعەزەز ئۆرهان بە کار و چالاکییەکانی خۆی بۆ تەڤگەری سەوز ناوبانگى دەرکردووە. ساڵی ١٩٧٢ لە ناوچەی ئەلباک-ی شاری وان لەدایکبووە و لە زانکۆی ئەنادۆڵ خوێندنى تەواوکردووە. ئۆرهان لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ دا بە بڕیاری یاساى بارى نائاسایى لە کارەکەی دەرکرا.

پاڵێوراوی هەدەپە لە شاری وان موعەزەز ئۆرهان دەستنیشانی کرد، هیچ کات دەستبەرداری خەونی وڵاتێک نابێت کە تێیدا منداڵان نەچەوسێنرێنەوە و نەکوژرێن، ژنان نەبنە ئامانجی دەستدرێژی و پەلاماردان. هیچ کەس بە جیاواز سەیر نەکرێت. دەست لە خەونی وڵاتێک بەرنادەین کە تێیدا گەنجان بە هیوان و گەل و باوەڕییەکان بە شێوەیەکی ئازاد تیایدا بژین.   

ئۆرهان بە بیری هێنایەوە، گەلی کورد سەدان ساڵە تاڵان دەکرێت و لە دژی ئەو هێزانە تێدەکۆشێت کە زمان، ناسنامە و کلتوریان قەبوڵ ناکات. موعەزەز ئۆرهان وتیشی "گەلی کورد هیچ کاتێک دەست لە هەڵوێستی بە شکۆی خۆی بەرنادات. ئێمەش بۆ هێنانە کایەی ژیانێکی بە شکۆ تێدەکۆشین".

ئۆرهان جەختیشی لەوە کردەوە، لەکاتی کاروخەبات بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەکان، ئەو ئێش و ئازارانەی کە چێشتراون و هەمیش تامەزرۆیى بۆ یەکسانى، دادپەروەری و ئازادی دەبینن و گەل بیریان دەخاتەوە.

 وتیشی "گەل دەزانێت حیزبەکەمان دەنگی ئەوانە. لەبەرئەوە زۆر لەگەڵیدان. دایک و منداڵان بە چەپڵەڕێزان و خۆشى دەربڕین پیشوازیمان لێ دەکەن و بە دوعاکانیان ئێمە بە ڕێ دەکەن. هیوای نێو چاوەکانی ژنان، منداڵان و گەنجان بە مانای 'ئێمە سەردەکەوین، غەمتان نەبێت' هەموو شتێک دەخاتە پێش چاوان".

لە کۆتاییشدا، موعەزەز وتیشی "بەهۆی فشار، زۆرداری، تاڵانکاری و نادادپەروەری هەموو کەس بێزار بووە. کەس ناترسێت. ورەی خەڵکی لە ئاستی هەرە بەرزدایە. هەموو کەسیش دەزانێت چارەسەریی لای هەدەپەیە. تا دێت باوەڕی و هیوا بۆ ئەوەش گەورەتر دەبێت".

ر.م