فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی نه‌په‌گه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و پیرۆزبایی چله‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتیی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)ی له ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، گه‌لی وه‌ڵاتپارێز، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان، تێكۆشه‌رانی چیا، شار و زیندانه‌كان، له دۆست و مرۆڤایه‌تیی پێشكه‌وتوو كرد.
فهرماندارهتییهكه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه تێكۆشانی په‌كه‌كه تێكۆشانێكی شه‌هیدانه و به ڕێز و منه‌تدارییه‌وه یادی هه‌موو ئه‌و شه‌هیده قاره‌مانانه ده‌كه‌ینه‌وه كه له تێكۆشانی ٤٠ ساڵه‌دا چوونه‌ته كاروانی نه‌مران. نه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ئه‌و ئاڵایه‌ی شه‌هیدان ڕاده‌ستیان كردوون، هه‌میشه دهیشهكێننهوه.
«په‌كه‌كه ناوی تێكۆشان و سه‌ركه‌وتنه»
له به‌یاننامه‌كه‌ی نه‌په‌گه‌دا هاتووه: «په‌كه‌كه له دژی كۆیله‌كردن ناوی به‌رخۆدان، تێكۆشان و سه‌ركه‌وتنه. پارتییه‌كه‌مان په‌كه‌كه كه به‌ر له ٤٠ ساڵ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی دامه‌زرا، نه‌ك ته‌نیا له جوگرافیای كوردستان، به‌ڵكوو له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی مۆری له زۆر سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی شۆڕشگێڕی دا. تێكۆشانی پارتییه‌كه‌مان، له‌نێو هه‌موو به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌تایبه‌تی له‌نێو ژن و لاوان‌دا ڕێی له به‌رده‌م ژیانه‌وه كرده‌وه. له هه‌مان كاتدا بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژووی شۆڕشگێڕیی گه‌لانی دراوسێ و ئافراندنی تێكۆشانی ئازادییان، به ڕۆڵێكی گه‌وره هه‌ستا.»
«به‌هۆی ئه‌وه‌ی له به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنین هێرشه‌كان چڕبوونه‌ته‌وه»
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی نه‌په‌گه ڕایگه‌یاندووه، به ڕه‌نجێكی گه‌وره، فیداكاری و به‌رخۆدانێكی بێ ئه‌مان تێكۆشانی ڕزگاریی گه‌ل گه‌یشتووه‌ته ئه‌م ئاسته.
«هۆش و مێشكی سه‌رۆك ئاپۆ و ڕه‌نجی گه‌وره‌ی ئه‌و، به‌رخۆدانی فیدایی شه‌هیده قاره‌مانه‌كان له حه‌قی قه‌رار هه‌تا ده‌لال، زه‌كی و ئاتاكانهكان، فیداكاریی گه‌وره‌ی گه‌لی وه‌ڵاتپارێزمان كه له هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا پیشانی دا، تێكۆشانی په‌كه‌كه‌ی گه‌یانده ئه‌م قۆناغه. بزووتنه‌وه‌یه‌كی مرۆڤایه‌تیی له‌م شێوه‌یه كه پشتبه‌ستوو به هۆكاره ڕهواكان، له دژی زیهنیه‌تی فاشیست و ئه‌و هێزانه‌ی له‌پشتیه‌وه‌ن كه جگه له زوڵم هیچ شتێكی دیكه به گه‌له‌كه‌مان ڕه‌وا نابینن، سه‌رده‌كه‌وێت و گه‌له‌كه‌مان ده‌گاته ڕۆژه ئازاد و سهرفرازهكان. مێتینگه‌ری له‌به‌رئه‌وه‌ی له به‌رده‌م تێكۆشانی ئێمه‌دا شكستی هێناوه، هێرشه‌كانی له دژی گه‌له‌كه‌مان و به‌هاكانی گه‌لی ئێمه زیاد كردووه. سه‌ره‌تا ئه‌شكه‌نجه‌ی گۆشه‌گیری كه له‌سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی به ته‌كنیك له دژی گه‌ریلا ده‌كرێن له‌گه‌ڵ ئه‌و فشارانه‌ی له گه‌له‌كه‌مان و سیاسه‌تی دیموكراتیی كورد ده‌كرێن، به‌هۆی ئه‌وه‌ن بزووتنه‌وه‌كه‌مان نزیكه له سه‌ركه‌وتن.»
«فاشیزم تێكده‌شكێنین»
فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه) ڕاشیگه‌یاند: «ئیدی گه‌لی كوردستان ناتوانێت خۆی ڕاگرێت له به‌رانبه‌ر گۆشه‌گیركردنی ڕێبه‌ره‌كه‌ی. له دژی هێرشه‌كانی فاشیزمی مێتینگه‌ر دژ به ڕێبه‌ر ئاپۆ، ئاشكرایه كه گه‌له‌كه‌مان ده‌یه‌وێت ساڵی ٤١هه‌مین له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه بكاته ساڵی ئازادییه‌كان. له‌م كاته‌دا كه زۆری نه‌ماوه بزووتنه‌وه‌كه‌مان سه‌ركه‌وێت، فاشیزم كه دوایین هه‌ناسه‌ی خۆی له به‌رانبه‌ر تێكۆشانی پارتییمان ده‌دات، گه‌ل-كادیر-گه‌ریلا و هه‌موو هێزه كوردستانی و دۆسته‌كان به تێكۆشانێكی هاوبه‌ش و یه‌كگرتوو له دژی فاشیزم سه‌رده‌كه‌ون و شكستی پێدێنن. له‌به‌رئه‌مه له‌پێناو ئایندهی ئازاد زۆر گرینگه كه له ساڵی ٤١هه‌میندا یه‌كێتیی خۆمان به‌دیبێنین، له ده‌وری تێكۆشانی ئازادیی كوردستان كۆببینه‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌ن جێی خۆمان له‌نێو به‌رخۆداندا بگرین.»
«ڕوومان له ئازادییه»
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا نه‌په‌گه هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، «له به‌رزترین ئاستدا به‌بڕیار و خاوه‌ن ده‌رفه‌تین كه له‌سه‌ر هێڵی سه‌ركه‌وتنی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و په‌كه‌كه، تێكۆشانی ئازادیی گه‌ل سه‌ربخه‌ین.»
«به نوێبوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ست به ساڵی ٤١ههم ده‌كه‌ین. ئێمه ڕوومان له ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ و گه‌له‌كه‌مانه. له‌م ساڵه‌ی تێكۆشاندا له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌وڵدان بۆ به‌هێزكردنی گه‌ریلایه‌تیی مۆدێرنی هاوچه‌رخ، له هه‌موو كاتێك زیاتر هه‌وڵ ده‌ده‌ین وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بده‌ینه‌وه. ئێمه كادیری بزووتنهوهیهكین كه خاوه‌نی ئه‌زموون و كۆكردنه‌وه‌یه‌كی بێ وێنه‌یه. به كارێكی له هه‌موو كات به‌هێزتر، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه مێژووییه‌كانمان، له به‌رزترین ئاستدا هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ. ئێمه كه نه‌فه‌ری ئازادیین، له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی پارتییه‌كه‌مان په‌كه‌كه له ساڵی ٤١هه‌میندا، به هه‌موو هێزی خۆمان به ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تیی خۆمان هه‌ڵده‌ستین. له ڕێپێوانی سه‌ركه‌وتنی شكۆدار و مێژوویی‌دا پیرۆزبایی ساڵیادی پارتییه‌كه‌مان له گه‌له‌كه‌مان و هه‌موو هاوڕێ تێكۆشه‌ره‌كانمان ده‌كه‌ین. له ساڵی ٤١ههمدا سه‌ركه‌وتن ده‌خوازین.»
s.m