نەبی ئیلهان زیندانی سیاسی گیانی لەدەستدا
نەبی ئیلهان کە لە زیندانی پیتی (E)ی سێرت زیندانیکرابوو، بە هۆی نەخۆشیەوە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.
نەبی ئیلهان کە لە زیندانی پیتی (E)ی سێرت زیندانیکرابوو، بە هۆی نەخۆشیەوە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.
نەبی ئیلهانی تەمەن ٧٤ ساڵ کە بە بیانووی کاری سیاسی دەستگیرکرا و ٦ ساڵ سزای زیندانی بە سەردا سەپێنرابوو. دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە نەخۆشخانەی دەوڵەتی سێرت، نەشتەرگەری بۆکرا و دوێنێ بەرەبەیان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
نەبی کە دوو ساڵە لە زینداندایە، بەرلەوەی دەستگیربکرێت دووجار نەشتەرگەری بۆ دڵی ئەنجامدرابوو. لە هەمان کاتدا نەخۆشی شەکرە و فشاری خوێنیشی هەبووە. نەبی مانگێک بوو لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشکدابوو. دوو ڕۆژ لەمەوبەر پزیشکەکان نەشتەرگەریان بۆ نەبی ئیلهان کرد و دواتر گیانی لەدەستدا.
تەرمی نەبی دوێنی لە نەخۆشخانە وەرگیرا و لە گۆڕستانی زەڤیە ی سێرت بەخاکسپێردرا.
ف.ق