نەپەگە پیرۆزبایی لە فەرماندەیی ئەیالەتی ئامەد کرد
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل لەبارەی چالاکیی گەریلا لە ناوچەی پیرانی ئامەد پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە فەرماندەییەکەیان کرد.
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل لەبارەی چالاکیی گەریلا لە ناوچەی پیرانی ئامەد پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە فەرماندەییەکەیان کرد.
پەیامی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە - NPG)بەم شێوەیەیە:
"هێزەکانتان لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٩ / ٢ی خەرمانان لە ناوچەی پیران لە ئامەد لە دژی بنکەی سەربازی گردی تیم چالاکییەکیان ئەنجامدا، کە پۆلیسەکانی تیمی تایبەتی تیادا بون و چالاکییەکی سەرکەوتوو بوو، کە پەیامی بە دۆست و دوژمن دا. لەو چالاکییەی هێزەکانی ئەیالەتکەتاندا، کە بە ڕۆحی سەردەم ئەنجامدرا هێزەکانی دوژمن زیانی زۆریان بەرکەوت. لە چالاکییەکەدا سەنگەر، پەناگە و ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆش سوتێنران، کە ٧ پۆلیسی تیمی تایبەتی تیادا کوژران. بە لێهاتوییەکى بەرز و بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکتان بەرکەوێت گورزێکی قورستان لە دوژمن وەشاند. بۆیە ئێمە پیرۆزبایی لەو هاوڕێیانە دەکەین، کە ئەو چالاکییەیان ئەنجام داوە و پیرۆزبایی لە هەموو هێزەکانی ئەیالەتەکەتان دەکەین و هیواخوازین ئاستی چالاکییەکان بەهێزتر بکەن.
وێڕای درۆکانی 'تەواومان کردن، لەناومان بردن' ی دەوڵەتی تورکی فاشیست کە هەموو ڕۆژێک بۆ ڕای گشتی دەیانکات، ئەو چالاکییە نیشانی دا کە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە کاتێکی زۆر بەهێزی مێژووی تێکۆشاندان و نزیکن لە سەرکەوتن. بە قسەی 'لە فڵانە ناوچە گورزی قورسمان لێدان، پاکمان کردەوە، پەرشوبڵاو دەبن' بەبێ ئەوەی شەرم لەخۆیان بکەنەوە، گەورەترین درۆ دەکەن. بەو شێوەیە هەوڵ دەدەن زیانەکانی خۆیان بشارێنەوە و کۆمەڵگە لەخشتە ببەن. وەڵامی ئەو عەقڵیەتەی فاشیست درایەوە، بۆیە پیرۆزبایی لەو بەرخۆدانە قارەمانانەی گەریلاکانی کوردستان دەکەین، هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو گەریلاکانی کوردستان دەخوازین".
ژ.ت