هاوسه‌رۆكانی نوێی شاره‌وانیی گه‌وره‌ی وان ده‌ستبه‌كاربوون
هاوشاره‌دارانی نوێی شاره‌وانیی گه‌وره‌ی وان به‌دیعه ئۆزگۆكچه ئه‌رتان و مسته‌فا ئاڤجی دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان وه‌رگرت ئه‌مڕۆ ده‌ستبه‌كاربوون.
هاوشاره‌دارانی نوێی شاره‌وانیی گه‌وره‌ی وان به‌دیعه ئۆزگۆكچه ئه‌رتان و مسته‌فا ئاڤجی دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان وه‌رگرت ئه‌مڕۆ ده‌ستبه‌كاربوون.
كاندیدانی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) بۆ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیی گه‌وره‌ی وان به‌دیعه ئۆزگۆكچه ئه‌رتان و مسته‌فا ئاڤجی له هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئاداری شاره‌وانییه‌كان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا. پاش ئه‌وه‌ی هاوشاره‌داران دوێنێ له ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان وه‌رگرت، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هاوڵاتییان چوونه شاره‌وانی و ده‌ستبه‌كاربوون.
هه‌رچه‌نده ئاپۆڕای گه‌ل و هاوشاره‌داران ویستیان له به‌رده‌م بینای هه‌ده‌په‌وه به‌ره‌و شاره‌وانی ڕێبكه‌ن، به‌ڵام پۆلیس ڕێگری كرد. به‌هۆی ڕێگری پۆلیس هاوڵاتییان له كۆڵانه‌كانه‌وه ڕوویان له بینای شاره‌وانیی گه‌وره كرد.
ئۆزگۆكچه له به‌رده‌م بینای شاره‌وانییه‌كه گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند، «دامه‌زراندنی قه‌یووم گورزێكی گه‌وره‌یه. هۆكاری ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ده‌په بووه‌ته هۆی دۆڕانی ئاكه‌په و مه‌هه‌په له توركیا. ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن قه‌یوومیان به‌سه‌ر ئیراده‌ی ئێمه‌دا سه‌پاند. به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی هاوشاره‌دارانی ئێمه له ناوچه‌كانی پارێزگه‌ی وان كه ده‌نگێكی زۆریان به‌ده‌ستهێناوه و براوه بوون، ڕاده‌ستی كاندیده سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كانی ئاكه‌په كراوه. ئێمه هه‌رگیز ئه‌م بڕیاره قبووڵ ناكه‌ین. گه‌له‌كه‌مان خاوه‌نداره‌تی له ئیراده‌ی خۆی كرد. ده‌بێ هه‌موو كه‌س ڕێز له‌م ئیراده‌یه بگرێت. كاندیده‌كانی ئاكه‌په كه به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان وه‌رگرتووه له كاتێكدا هاوشاره‌دارانی ئێمه بردوویانه‌ته‌وه، چۆن ده‌توان بچنه به‌رده‌م گه‌له‌كه‌مان و سه‌یری ڕووی خه‌ڵك بكه‌ن؟ پێویسته ئه‌وان ده‌موده‌ست ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه.»
هاوكات مسته‌فا ئاڤجی له میانه‌ی گوته‌كه‌یدا گوتی، «ئه‌م شاره‌وانییه شاره‌وانیی گه‌له. ده‌ستبه‌سه‌ر شارهوانییهكانماندا ده‌گرن و به‌زۆرداری لێمان ده‌ستێنن. ئێمه جارێكی دیكه ئیراده‌ی خۆمان پیشان دا و شاره‌وانییه‌كانمان به‌ده‌ستهێنان. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه سه‌ركه‌وتنی گه‌له.»
s.m