سیامەند موعینی هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە پەیامێکی ویدیۆییدا دەربارەی بارۆدۆخی ئیستای ئێران وڕۆژهەڵاتی کوردستان و لافاوەکەی پارێزگای ئیلام، لۆڕستان ولەکستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.
سیامەند موعینی وتی، " داوا لەتەوای گەلی ڕۆژهەڵات وئێران دەکەین کە بەهانای لێقەوماوانی ناوچەکانی کرماشان، ئیلام ولۆڕستان و لەکستانەوە بچن. ڕێکخستنی کەمپەینی یارمەتی بۆلێقەوماوانی لافاوەکە بەواتای یەکگرتوویی و ڕۆحی بەرزیی مرۆڤایەتییە."
سیامەندی موعینی هاوسەرۆکی پژاک، بەناوی پژاکەوە سەرەخۆشیی لە خانەوادەی ئەوکەسانە کرد کە لەلافاوەکەدا گیان یان لەدەستداوە وهیوای چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست و هاوخەمی خۆی وپارتەکەی بۆ گەلی لۆرستان ، لەکستان و ئیلام و تورکەمەن سەحرا وباقی ناوچەکانی تردەربڕی.
هاوسەرۆکی پژاک لە بەردەوامی پەیامەکەیدا وتی، " ڕژیمی ئێران ماوەی ٤٠ساڵە وەک بەڵایەکی گەورە ، ئاژاوەگێڕیی وسیاسەتی ئاڵۆزەکانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران درێژە پێدەدات. ڕژیمی داگیرکەری ئێران بە گرتنەبەری سیاسەتی هەڵەو نادروست، بە ناکارامەیی و گەندەڵی و بەرتیل بووەتە هۆکاری سەرەکی ئەم لافاوە. مافیای بەنداو دروستکردنی سوپای پاسداران و قەیرانی بەڕێوەبەری لە ئێران نەتەنیا بووەتە هۆی ئەم کارەساتەنە بەڵکوو ڕێگە نادات کە چارەسەر بکرێت.
سیامەند موعینی لە بەردەوامی قسەکانیدا داوای لە گەلی ڕۆژهەلاتی کوردستان کرد کە چاوەڕوانی یارمەتی دانی ڕژیمی ئێران نەبن کە یارمەتی لێقەوماوان بدات.
ڕژیمی سەرکوتکارای ئێران وەک نەریتی ٤٠سالەی دەسەلاتە داپڵۆسێنەرەکەی خۆی بە جێگای ئەوەی کە هێزبۆ یارمەتی لێقەوماوان ڕەوانەبکات، هێزە سەرکوتکەرەکانی خۆی ڕەوانەی ناوچە لافاولێدراوەکان دەکات.
هەربۆیە جارێکی ترداوا لەتەوای گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وئێران دەکەم کە یارمەتی دەری ناوچە زیان بەرکەوتووەکانی لۆرستان، لەکستان وتورکەمەن سەحرا بن، تا بەشێک لە ئازارەکانی گەلەکەمان ساڕێژ ببێت.
موعینی ئاماژەی بەوەکرد گەلی ڕۆژهەڵات وئێران سەرەڕای دۆخی نالەباری ئابووری یارمەتی دەری ناوچە بۆمەلەرزە لێدراوەکانی سەرپێڵ و تورکەمەن سەحرا بوون. هەروەها سپاسی گەلی مەریوان، کرماشان کرد کە پێشەنگ بوون لە ناردنی هاوکاری بۆ لێقەوماوان. ئەم کارانە رۆحی یەکگرتووی و هەستی مرۆڤایەتی کۆمەڵگا بەهێزتردەکات.
هاوسەرۆکی گشتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک ، داوای لەتەواوی گەلی هەرچوارپارچەی کوردستان کرد کە بە ڕێکخستنی کەمپەینگەلی جۆراوجۆر یارمەتی لێقەوماوان بدەن.
بەم کارانە دەتوانین هاوسۆزی ناوچە لێقەوماوەکان بین و ئەمە کاریگەری دەبێت لە داهاتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا.
ئێمە وەک بزوتنەوەی ئاپۆیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پژاک ، بەهەموو هێزی خۆمانەوە یارمەتی دەری گەلەکەمان دەبین لەڕۆژهەڵاتدا.
ک-ش