هه‌ده‌په ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی وێرانشار سكاڵایه‌كی دیكه‌ی تۆمار كرد
پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) داوای سه‌رله‌نوێ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ناوچه‌ی وێرانشاری سه‌ر به پارێزگه‌ی ڕوحا ده‌كات.
پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) داوای سه‌رله‌نوێ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ناوچه‌ی وێرانشاری سه‌ر به پارێزگه‌ی ڕوحا ده‌كات.
به گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئاداری شاره‌وانیی ناوچه‌ی وێرانشار-ی سه‌ر به روحا، كاندیدی ئاكه‌په ساڵح ئه‌كینجی ٣٧ هه‌زار و ٣٣٠ ده‌نگ و كاندهكانی هه‌ده‌په خدر ئۆكتای و ڕۆزا یازماجی ٣٦ هه‌زار و ٥٧٣ ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه. ٦ هه‌زار و ٦٠٧ ده‌نگ پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه جیاوازی ده‌نگه‌كانی هه‌ده‌په و ئاكه‌په ته‌نیا ٧٥٧ ده‌نگه.
هه‌ده‌په به‌مه‌به‌ستی سه‌رله‌نوێ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی ناوچه‌ی وێرانشار و پارێزگه‌ی ڕوحا سكاڵای تۆمار كردبوو به‌ڵام سكاڵاكانی ڕهتكرابوونهوه. هاوكات له‌گه‌ڵ تۆماركردنی سكاڵاكه‌ی هه‌ده‌په، ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی ناوچه‌كه به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان به ساڵح ئه‌كیجی دابوو.
ئه‌م جاره‌یان هه‌ده‌په بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن سكاڵای تۆمار كرد و داوای سه‌رله‌نوێ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كرد.
s.m