هه‌په‌گه: به‌ڕێزدارییه‌وه یادی شه‌هیدانی زاگرۆس ده‌كه‌ینه‌وه
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٥ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له زنجیره‌چیای زاگرۆس شه‌هید بوون. ڕاشیگه‌یاند، به‌ڵێن ده‌ده‌ین ئاڵای به‌رخۆدانی شه‌هیدان به ئازادی تاجدار بكه‌ین.
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٥ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له زنجیره‌چیای زاگرۆس شه‌هید بوون. ڕاشیگه‌یاند، به‌ڵێن ده‌ده‌ین ئاڵای به‌رخۆدانی شه‌هیدان به ئازادی تاجدار بكه‌ین.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی ٥ گه‌ریلا كه ساڵی ٢٠١٧ له زنجیره‌چیای زاگرۆس شه‌هید بوون ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، «١٣ی ته‌مووزی ٢٠١٧ له كاتی ئۆپه‌راسیۆندا له ئه‌نجامی بۆردومانكردنی هه‌رێمی زاگرۆس ٥ هاوڕێمان كه له دژی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر شه‌ڕیان ده‌كرد، شه‌هید بوون.»
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
ئه‌م هاوڕێیانه‌مان كه له‌نێو وه‌ڵاتپارێزیدا له‌نزیكه‌وه ڕاستیی كوردستانیان ناسی، بینیان كه ئازادیی گه‌لی كوردستان به ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌بێت و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش هاتنه نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. ئێمه به‌ڕێزداری و منه‌تدارییه‌وه یادی ئه‌م هاوڕێیانه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه كه له ڕێی تێكۆشاندا شه‌هید بوون و ژیانی خۆیان به‌خشی. هاوڕێیانمان عه‌گید، ده‌ڤریم، سه‌لمان، سلاڤ و خه‌بات به ڕه‌نج، فیداكاری و دروستی به‌شدارییان له تێكۆشاندا كرد. هه‌میشه هه‌وڵیاندا له‌سه‌ر هێڵی ڕێبه‌رایه‌تی ڕێ بكه‌ن. چه‌نده زیاتر تێگه‌یشتن زیاتر تێكۆشان. به هه‌ڵوێستی خۆیان له ژیان و تێكۆشیندا هه‌میشه ده‌بنه نموونه بۆ هاوڕێكانیان.
له كه‌سایه‌تیی خانه‌واده‌ی هێژای شه‌هیده‌كانمان، سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین و به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه ئاڵای به‌رخۆدانی شه‌هیدانمان به ئازادی تاجدار بكه‌ین.
ناسنامه‌ی شه‌هیدان:
ناسناو: عه‌گید سه‌رهات
ناو و پاشناو: ڕدڤان كاراباكان
شوێنی له‌دایكبوون: ئه‌رزرۆم
ناوی دایك و باوك: تور‌كان - جه‌میل
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٣ی ته‌مووزی ٢٠١٧ - زاگرۆس
ناسناو: ده‌ڤریم سه‌رهات
ناو و پاشناو: هانیفی بایكووش
شوێنی له‌دایكبوون: وان
ناوی دایك و باوك: محه‌مه‌د - حه‌بیب
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٣ی ته‌مووزی ٢٠١٧ - زاگرۆس
ناسناو: سه‌لمان دڵشاد
ناو و پاشناو: سه‌فه‌ری دوومان
شوێنی له‌دایكبوون: جۆله‌مێرگ
ناوی دایك و باوك: خاتوون - حه‌سه‌ن
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٣ی ته‌مووزی ٢٠١٧ - زاگرۆس
ناسناو: سلاڤ عه‌گید
ناو و پاشناو: ئایشه كایا
شوێنی له‌دایكبوون: مێردین
ناوی دایك و باوك: شوكران - ڕه‌مه‌زان
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٣ی ته‌مووزی ٢٠١٧ - زاگرۆس
ناسناو: خه‌بات چیا
ناو و پاشناو: ڕۆژات ئاڤشین
شوێنی له‌دایكبوون: كۆتۆل
ناوی دایك و باوك: میسری - حسێن
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٣ی ته‌مووزی ٢٠١٧ - زاگرۆس
s.m