هێزەکانی تورکیا هەڵیان کوتایە سەر ماڵی موحەمەد ئۆجالان و ٥ کەسیان دەستگیر کرد

هاوسەرۆکی(دەبەپە)ی شاری ڕەحا و ٥ کەسی دیکە کە بۆ پیرۆز کردنی ساڵرۆژی لەدایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ، سەردانی ماڵی موحەمەد ئۆجالان-ی برای لە گوندی ئامارایان کردبو، لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە دەستگیر کران.

هێزەکانی تورکیا دوێنی ئێوارە ماڵی موحەمەد ئۆجالان، برای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان لە گوندی ئامارا، گەمارۆ دا و دواتر هەڵیان کوتایە سەرماڵی موحەمەد ئۆجالان. بە بڕیاری دادوەری گشتی کۆماری، هاوسەرۆکی (دەبەپە) رەحا، بەکرکاراکەچیلی وڕۆژنامەوان حاجی یوسف تۆپالۆگلو، و ٥ کەسی دیکە دەستگیرکران.

هەر ئەو ڕۆژە لە ئامارا ٤ بەڕێوەبەری هەدەپە-ی ناوچەی بوزئاڤا، دەسبەسەر کرابوون.

دیلەک ئۆجالان پارلمانتاری هەدەپە-ی رەحا لەم بارەیەوە هەوڵی زۆری دا، بەڵام تا ئیستا هیچ ئەنجامێکی دەست نەخستووە.

ک- ش