هێزەکانی گەریلا ڕیزەچالاکیان ئەنجامدا

گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستار لە چەلێی جۆلەمێرگ لەدژی سوپای داگیرکەری تورک ڕیزەچالاکیان ئەنجامدا.

ڕاگەیەنراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

لە چەلی گورزی گەورە لە داگیرکەران درا

"١٤ی ئایار لە چوارجێوەی هەنگاوی شۆرشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی ئەنجامدرا و لەو چوارچێوەیەدا:

کاتژمێر ٠٨:٠٠ هیزەکانمان لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لەدژی سەنگەر و بارەگاکانی قەڕەقۆڵی گرێ چالاکی ئەنجامدرا. سەنگەر و بارەگاکانان بەر دەستڕێژی گولەدران، لەو چالاکیەدا ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.

کاتژمێر ٠٩:٠٠ هێزەکانمان لە گردی کۆردینەی چەلی لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا گورزی سەرکەوتوو لە سەنگەر و پەناگەکانی دوژمن دران، ژمارەیەک سەربازی داگیرکەر کوژران و ژمارەیەکیش برینداربوون. دوای چالاکیەکە سوپای تورک لە جیلۆی بچووکی سەر بە هەرێمی زاپ لە ڕێگەی فڕۆکەوە دەستی بە بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا هەڤاڵێکمان بە ناوی باوەر شەهید بوو. زانیاری لەبارەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: باوەر دەنگدا

ناو و پاشناو: فەسیح سینباغ

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: ڕائیفە – محەمەد شیرین

شوێن و مێژووی شەهادەت: ١٤ی ئایاری ٢٠٢٠/زاپ

هاوڕێ باوەر لە ساڵی ١٩٩٠ لە ناوچەی بسملی ئامەد لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز لەدایک بووە. هاورێ باوەر کە بە منداڵی ڕووبەڕووی سیاسەتی فشار و تواندنەوەی دوژمن بوو، هەموو ژیانی لەناو گەڕان بەدوای ڕاستیدا تێپەڕاند. هاورێ باوەر کە بە گەنجێتی تەڤگەری ئازادی ناسی، خەباتی گەنجان و چالاکی ئەنجامدا. ٢٠١٥ لەگەڵ زیادبوونی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هاوڕێ باوەر ٢٠١٦ بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد. تێکۆشانی شۆرشی بردە ئاستێکی بەرز. هاوڕێ باوەر لەو ڕۆژەوەی کە هەنگاوی بۆ چیاکانی کوردستان هەڵهێنا. خۆی فیدای گەل و شەهیدان دەکات و هەموو ساتەکانی ژیانی بە تێکۆشان خەمڵاند. هاورێ باوەر هەنگاوێکیش بەرەو دواوە نەناوە، لە فەرمانداربوون و گۆڕەپانی پراکتیکیدا گەیشتە لوتکە. هاوڕێمان باوەر کە لە ژیان و شەڕ دا بوو بە فەرماندەیەکی پێشەنگ، تا شەهید بوو لەدژی دوژمن تێکۆشانی کرد.

سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای هاوڕێ باوەڕ و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و بەڵێن دەدەین تێکۆشانی مێژوویی شەهیدانمان سەربکەوێنین.

لە دەرسیم ئۆپەڕاسیۆن و هێرشی ئاسمانی

١٢ی ئایار سوپای داگیرکەری تورک لە گەلی ئاکفانوسی دەرسیم دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. هەمان ڕۆژ فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەر تورک هەرێمەکەیان بۆردومان کرد. ئۆپەراسیۆنەکە هەمان ڕۆژ بێ ئەنجام کۆتایی هات.

شیمۆن و نورموز دیریل لە لایەن کۆنتر گەریلاکانی تورکەوە شەهیدکران، لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت!

شیمۆن و نورموز دیریلی کلدانی خەڵکی گوندی مەهرێ لە ١١ی کانونی دووەمدا بیسەروشوێن ببوون. لەبارەی ئەو ڕووداوە: ڕۆژی ڕووداوەکە هەردوو هاوڵاتیە کلدانەکە لە لایەن ٣ کەسەوە کە کاری کۆنترایان بۆ دەوڵەتی تورک دەکرد ڕفێنران و دواتر کوژران و تەرمەکانیان خستە چەمی هێزیل.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بانگەشەی ئەوەی کرد کە هیزەکانی ئێمە ئەو کارەیان کردووە لە کاتێکدا کە کۆنتراکانی ئەوان ئەنجامیانداوە و هەوڵیاندا ئەو کارە نامرۆڤانەیە بشارنەوە. بزوتنەوەکەمان لە کوردستان لە شەڕ دا هیچ کاتێک کەسی مەدەنی و بێتاوانی نەکردووەتە ئامانج. ئامانجمان هەموو کاتێک هێزەکانی دوژمن و کەسانێکن کە هێرش دەکەنە سەر گەلەکەمان. هێرشی دژی کەلدانیان کە گەلێکی دێرینە، عەقلیەتی فاشیستی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی جارێکیتر خستەبەرچاو. ئەم عەقلیەت، عەقلیەتی داعشە کە بە هێرشی ناموردانە لەدژی گەلانی دێرین لە هەرێمەکە جارێکیتر دیار دەبێت. ئەو ڕووداوە کە لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە پلانی بۆداڕێژراوە، لە ڕێگەی میدیای شەڕی تایبەتەوە وەک کە پەکەکە ئەنجامیدابێت راگەیەنرا. چەتەکانی سوپای داگیرکەر و قڕکەری تورک و کۆنتراکانی دەوڵەتی فاشیت ئەو کارەیان کردووە. لێپرسینەوە لەو کۆمەڵکوژیە نامەردانەیە دەکەین کە لە لایەن کۆنتراکانی دەوڵەتی فاشیستەوە ئەنجامدراوە. لەسەر ئەم بناغەیە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شیمۆن و نورموز دیریل دەکەین کە شەهیدبوون و هەروەها سەرەخۆشی خۆمان بە گەلی کەلدان دەگەیەنین.

فڕۆکە جەنگیەکان خواکورکیان بۆردومان کرد

١١ی ئایار کاتژمیر ١٦:٣٠ فڕۆکە جەنگیەکانی شەڕی دەولەتی داگیرکەری تورک گۆڕەپانی شەهید شاهین و شەهید بۆتانی هەرێمی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد. بۆردومانەک هیچ زیانێکی بۆ هێزەکانمان نەبوو."

ف.ق