بزوتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا – TJA) لە ئامەد بە بەشداری ٧٠٠ ئەندام، بە دروشمی'ئێمەی ژن بۆ ئازادی خۆمان هەین. ئێمە بۆ گۆڕانکاری لەسەرپێین' دوێنێ دەستی بە سێیەمین کۆنفرانسی خۆی کرد. کۆنفرانسەکە ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت. لە کۆنفرانسەکەدا ئەندامانی ڕێکخستنەکانی ژنانی بەریتانیا، ڕێکخستنەکانی ژنانی باشووری کوردستان، دەزگا فیمینیستەکان، پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، سالیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتی گەلان ئیدیل ئۆغورلو، نوێنەرانی دەزگا مەدەنیەکان، ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی، هاتیجە ئۆیار دایکی فاتما ئۆیار کە لە سلۆپی شەهید کرا و زۆر ژنی تر بەشداریان لە کۆنفڕانسەکەدا کرد.
'٢٠١٩ بۆ ژنان ساڵی بەرخۆدان بوو'
ئایشە گۆککان، زەینەب ئورەن و فیگەن ئەکتی چالاکوانانی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا – TJA) بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد.
ئایشە گۆککان ڕایگەیاند، ساڵی ٢٠١٩ بۆ ژنان ساڵی بەرخۆدان بوو و وتی، "لە سەدەی ٢١ دا بەرخۆدانی ژنان لەدژی عەقلیەتی سەردەستی دەوڵەت و پیاو گەیشتە لوتکە. ژنان هیچ کاتێک سەر دانانەوێنن. کاتێک ژنان سەریان دانانەوێنن، هێرش بەرامبەریان ئەنجامدەدرێت. لە ساڵی ٢٠١٩ دا لە هەموو جیهان بەرخۆدان و تێکۆشانی ژنان لەبەرچاو بوو. چاوی هەموو ژنان لە شۆرشی ژنانی ڕۆژئاوا بوو و لە هەموو جیهان ژنان خاوەنداریان لە شۆرش کرد. ئێمە تێکۆشانی ئازادی دەدەین و هیچ کاتێک دەست لە تێکۆشانی ئازادی هەڵناگرین. ژن ئازاد نەبێت، کۆمەڵگا ئازاد نابێت. پێویستە هەموو ژنانی جیهان یەکێتی خۆیان دروست بکەن و قسەکانیان دەکەنە یەک.
لە کۆنفرانسەکەدا جۆش و خرۆش و شێوەیەکی نەتەوەیی ژن هەیە. بابەتی سەرەکی ئێمە ئەمانەن: ئازادی ژنان، یەکێتی نەتەوەیی کورد، ستاتۆی کورد و یەکێتی ژنانی جیهان. تا ئێمە خۆمان بەڕێکخستن نەکەین ناتوانین لەگەڵ ژنانی جیهان یەکبگرین. تا خۆمان رێکخستن نەکەین ناتوانین لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و دیپلۆماسی لەیەکتری تێبگەین. ئەو بابەتانەی ئێمە کە لەگەڵ جیهان یەکدەگرنەوە جارێکیتر هێڵێک بە ژێریاندا دەهێنین. برینێکی قولمان هەیە ئەویش گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردە. گۆشەگیری سەر بەرێز ئۆجالان لەسەر هەموو گەلی کورد و کوردستانە. هزر و ڕامانەکانی بەڕێز ئۆجالان جێگرەوەی دەوڵەت نەتەوەیە و فاشیستە. بیردۆزی سیستمی کاپیتالیست خیانەتە. لە سەردەمی نیولۆتیکەوە تا ئەمڕۆ ژنان هیچ کاتێک خیانەتیان لە شۆرشی خۆیان نەکردووە. ئێمە ئەم بابەتانە لەگەڵ ژنانی تورکیا و کوردستان گۆتوبێژدەکەین."
'دەوڵەت سیستمی کۆمەڵکوژیە'
لە بەردەوامی قسەکانیدا گۆککان ڕایگەیاند، لەم سەردەمەدا دەوڵەت سیستمی کۆمەڵکوژیە و وتی، "دەوڵەت بەهێزبوونی ژنان بۆ سیستمەکەی وەک مەترسی دەبینێت. بۆچی بۆ خۆی وەک مەترسی دەبینێت؟ ژنی بێ دەوڵەت، مۆدێلی هاوسەرۆکایەتی، سەربەخۆبوونی ژنان، زانست خۆی لەگەڵ بزوتنەوەی ژنانی جیهان دروشمەکەی کرد بەیەک. دەوڵەت ئەمە وەک مەترسی دەبینێت و هێرش دەکات. سەیرکەن بۆچی ئەمرۆ هەموو هاوسەرۆک و سیاسەتمەدارانی ژن دەستگیرکراون. دەوڵەت بە دەستگیرکردن و کوشتن و کۆمەڵکوژیەکان دەیەوێت ژنان هەنگاو بەرەو دواوە بنێن. بەڵام بە هیچ شێوەیەک ژنان سەردانانەوینن و تێکۆشانی خۆیان بۆ ئازادی بەردەوامی پێدەدەن."
دەنگی هەموو ژنان
زەینەب ئورەن چالاکوانی ژنانیش ئاماژەی بەوەکرد لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ژنان بەرخۆدان دەکەن و وتی، "بۆ هەنگاوێکی بەهیزتر پێویستی بە نوێبوونەوە هەیە. لە هەموو جیهان ئێمە وەک بزوتنەوەی ژنان دەمانەوێت پێشەنگایەتی هەموو ژنان بکەین. بۆ ئەمەش پێویستە ڕێبازەکانی تێکۆشانمان ئاشکرا بکەین. بۆ هەنگاوی نوێ هەوڵی زۆر دەدرێت. ژنان خاوەنداری لە خاک، مێژوو و رێبەری خۆیان دەکەن. تەژەئا بۆ بەرێکخستنکردنی ژنانی باکووری کوردستان دروست بوو، بەڵام ئیستا لە هەموو جیهان بووەتە دەنگی ژنان. لە هەموو جیهان و بە تایبەتی لە تورکیا هێرێشی فراوان لەدژی ژنان و دەستکەوتەکانی ژنان ئەنجامدەدرێت. لەدژی ئەو هێرشەکان بەرخۆدان و یەکێتی هاوبەش ژنانی جیهان هەیە. لە ئامەد ئەمڕۆ زیاتر لە ٧٠٠ ئەندامی بزوتنەوەکەمان هەیە. لە وڵات و دەرەوەی وڵات زۆر ئەنداممان هەیە. ئەمە خۆشحالیەکی گەورەیە بۆ تێکۆشانی ژنانی کورد. من هیوام وایە کۆنفڕانسەکەمان دەبێتە هۆی یەکێتی نەتەوەیی کورد. چۆن مامۆستا جەگەرخوین دەڵێت، ئەگەر نەبین بە یەک، دەڕۆین یەک بە یەک' ئەوە بۆ کورد و هەموو ژنانی جیهانیش ڕاستە. تەنها ڕێگایەکی سەرکەوتن هەیە، ئەوەش یەکێتی و ڕێکخستنە. ڕیگای ئازادی ژن بە ڕیكخستن و خۆبوون تێپەڕدەبێت."
'خاکی پیرۆز بە ئاشتی ژنان خوڵقێنراوە'
فیگەن ئەکتی چالاکوانیش ئەوەی خستەڕوو، لە دەوری هیلالی زێرین ژیان بە تەشیی ژنان دروست بووە و وتی، "ئێمە لەسەر جۆگرافیایەکی دەوڵەمەند و لە سەر داری هیلالی زێرین لە سەر خاکی کوردستان دەژین. ئەم خاکە پیررزە بە تێکۆشانی ژنان دروست بووە. بۆ ئەوەش تێکۆشانی ژنان لە کوردستان بە شێوەیەکی جیاوازتر دەستیپێکرد. هەم جیگاکەی جیاوازە و هەمیش لەو مێژووەی کە لێی هاتووە جیاوازە. یەکێک لە پیشەنگەکانی تیکۆشانی ٤٠ ساڵە ژنە. تێکۆشانی ژنان لە سەردەمی نیۆلۆتیکەوە هەبووە. بە هۆی ئەوەی ژنانی کورد لە سەر جۆگرافیایەکی دەوڵەمەند تێکۆشانێکی جیاوازی بەڕێوەبردووە، کوردستان کە لایەن دەسەڵاتدارەکانەوە پارچە کراوە. هەر پارچەیەکیش لەناو خۆیدا بووەتە چەند پارچە، لەناو ئەم پارچەبوونەشدا دەیانەوێت ژنان لە تێکۆشان دووربخەنەوە. لە هەموو لایەکەوە هێرش لەبەرامبەر ژنان هەیە. پێشتر بە گروپی بچووک تێکۆشان بەڕێوەدەبرا، بەلام لە ئێستادا تێکۆشانی ژنان خۆی گەیاندووەتە ملیۆنان کەس. لە هەموو گۆڕەپانێکی ژنان و سیاسەتدا ژنان شوێنی خۆیان گرتووە. میراسی بەرخۆدان وایکرد ژنی کورد لەژێر بەرد دا دەربهێنرێت و تێکۆشان فراوان بکرێت."
'با تێکۆشانەکە بەهێز بکەین'
لە کۆتایی قسەکانیدا ئەتکی ڕاشیگەیاند، هیچ کاتێک هێرشی عەقلیەتی دەسەڵاتی پیاو ناناسن و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا. ئێمە سەرمان دانانەوێنین و دەست لە تێکۆشان بەرنادەین. هیچ کات سەرمان بەرامبەر سەردەستان دانانەوێنین. لە بەرامبەر دەستکەوتەکانمان هێرشێک هەیە، بەڵام تا کۆتایی دەستکەوتەکانمان دەپارێزین. ئەمڕۆ هاتنمان بۆ ئێرە بۆ بەهێزکردنی تێکۆشان و خاوەنداریکردن لە دەستکەوتەکانە. لە تورکیا ڕۆژێک بێ کوشتنی ژنان تێناپەڕێت. لە کوردستانیش دەوڵەت سیاسەتێکی تایبەت لەدژی ژنان بەڕێوەدەبات. لە دەرسیم سیاسەتێکی تایبەت بەڕێوەدەبرێت و ژنان دەکرێنە ئامانج. چەند ڕۆژێکە گوڵستان بێسەروشوێنە. سەربازەکان دەستدرێژی لە ژنان دەکەن. لەدژی هەموو هێرشەکانی ناو کۆمەڵگا و دەوڵەت تێکۆشانمان بەهیز دەکەیی و حساب لە بکوژ و تاوانباران دەپرسین."
ف.ق