هێشتا به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوون به چه‌ند هاوشاره‌دارێكی هه‌ده‌په نه‌دراوه
هێشتا به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوون به هاوشاره‌دارانی هه‌ده‌په له شاره‌وانیی گه‌وره‌ی ئامه‌د و ٤ ناوچه‌ی شاری ئامه‌د نه‌دراوه.
هێشتا به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوون به هاوشاره‌دارانی هه‌ده‌په له شاره‌وانیی گه‌وره‌ی ئامه‌د و ٤ ناوچه‌ی شاری ئامه‌د نه‌دراوه.
هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانیی گه‌وره‌ی ئامه‌د سه‌لچووك مزراكلی و هولیا ئالۆكمه‌ن ئوویانك، هاوشاره‌دارانی ناوچه‌ی یه‌نیشه‌هر به‌لگین دیلكه‌ن و ئیبراهیم چیچه‌ك، هاوشاره‌دارانی ناوچه‌ی په‌یاس نه‌جاتی پیرینچی ئۆغلوو و كه‌زیبان یڵماز، هاوشاره‌دارانی ناوچه‌ی باغلار زه‌یات جه‌یلان و زوبه‌یده زومروت، هاوشاره‌دارانی ناوچه‌ی سوور فیلیز بوولووتته‌كین و جه‌مال ئۆزده‌میر له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سه‌ردانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنیان كرد له شاری ئامه‌د به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوون.
دواتر هاوشاره‌دارانی هه‌ده‌په له‌ژێر ئابڵوقه‌ی پۆلیس له به‌رده‌م بینای ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن لێدوانی ڕۆژنامه‌وانییان دا. مزراكلی ڕایگه‌یاند، ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن هێشتا ڕاگه‌یاندنی فه‌رمیی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن دواده‌خات. هۆكاری دواخستنیشی له ڕای گشتی ده‌شارنه‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به دامه‌زراندنی قه‌یوومه‌كان كرد له شاره‌وانییه‌كانی ده‌به‌په و گوتی، «گه‌ل به ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه به قه‌یوومه‌كانی گوت [لێره بڕۆن!]. گه‌ل ده‌یه‌وێت ئه‌و هاوشاره‌دارانه‌ی به ئیراده‌ی خۆی هه‌ڵبژێردراون ده‌ستبه‌كار بن. هه‌رچه‌نده به جیاوازییه‌كی زۆر هاوشاره‌دارانی هه‌ده‌په سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام هێشتا به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان پێ‌نادرێت.»
هاوشاره‌داری نوێی شاره‌وانیی گه‌وره‌ی ئامه‌د سه‌لچووك مزراكلی ڕاشیگه‌یاند، پێویسته به‌زووترین كات به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوون به هاوشاره‌دارانی نوێ بدرێت. گوتی، «له ١ی نیسان به‌دواوه حوكمی قه‌یوومه‌كان نه‌ماوه، به‌ڵام له كرداردا به‌رده‌وامه. ئێمه چاوه‌ڕوانین و ده‌بێ كۆتایی به‌م بارودۆخه بهێنرێت.»
s.m