هەورامان ٤ مین شەهیدی بەخشیە بەرخۆدانی عەفرین

هەورامان ٤ مین شەهیدی بەخشیە بەرخۆدانی عەفرین و بەپێی ناسنامەکەی لەدایکبووی شاری مەریوانە


بەپێی زانیاری بەدەستخراو، شەڕڤانێکی دیکەی هەورامی خەڵکی شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە بەرخۆدانی عەفریندا شەهید بووە و ناسنامەکەی بەم شێوەیە ڕاگەیەندراوە:

ناو: فەرهاد مورادی 
ناسراو بە: دەروێش شاهۆ 
لە دایکبووی: مەریوان 
ناوی دایک: کاڵێ 
ناوی باوک: عەبدولکەریم 
رۆژ و کاتی شەهیدبوون : ١٨- ٢-٢٠١٨ راجۆـ عەفرین

جێگای ئاماژەیە، بە گەشمەردەبوونی دەروێش شاهۆ، ئەمە چوارەمین شەڕڤانە کە هەورامان دەیبەخشێتە بەرخۆدانی عەفرین و ڕۆژئاڤا.

 

هـ.هـ