ناڕەزایەتییەکانی گەلی باشووری کوردستان فراوانتر دەبێت لە دژی بڕیاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریکا بە خهڵاتكردنی ئەو کەسەی شوێنی سێ پێشهنگهكهی بزووتنهوهی ئازادیی گهلی كورد جهمیل بایك، موراد قهرهیلان و دوران كاڵكان ئاشكرا بکات.
لە چوارچێوەی ناڕەزایتیەکان شاری هەولێرش بە دروشمی "شۆڕشگێڕەکانمان نافرۆشین" سبەی یەکشەممە بە چالاکییەکی مەدەنی وەڵامی لیدوانەکەی وەزارتی دەرەوەی ئەمریکا دەداتەوە.
لەوە بارەیەوە ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکی هاوڕی کوردی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و وتی: لە دژی لێدوانەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سبەی کاتژمێر ٣ پاشنیوەڕۆ لە ترافیک لایتی عەینکاوە تاکو بەردەم کۆنسوڵخانەی ئەمریکا چالاکیی ناڕەزایەتیی مەدەنی ڕێک دەخەین.
هەروەها هاوڕی کوردی داوای لە خەڵکی هەوڵیر کرد بە شداریی چالاکییەکە بکەن و هەڵویستی خۆیان نیشان بدەن.
ر.م