هەپەگە: داگیرکەران لە دەرسیم ڕەز و باخچەکان لەناودەبەن

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند کە هێزەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە دەرسیم دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆن کردبوو و ڕەز و باخ و دارستانەکانی هەرێمەکەیان سووتاند و لەناوبرد.

هەپەگە لەو بارەیەوە زانیاری بڵاوکردەوە و وتی،" ٣ی ئاب سوپای داگیرکەری تورک لە دەڤەری نێنکانی دەرسیم دەستی بە ئۆپەراسیۆن کردووە. سوپای داگیرکەر لە شەوی هەمان ڕۆژەوە بە فڕۆکەی جەنگی هەرێمەکە بۆردومان دەکات و بە هەلیکۆپتەری سەربازی سەرباز دەگوازێتەوە. ٤ی ئاب لە کاتژمێرەکانی نیوەڕۆدا کە ئۆپەڕاسیۆنەکە بەردەوام بوو، بێ ئەوەی هیچ ئەنجامێکی هەبێت کۆتایی هات. داگیرکەران لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا باخ و ڕەزی هەرێمەکەیان لەناوبرد و دارستانەکانیان سووتاند.

فڕۆکە جەمگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە بەردەوامی هێرش دەکەنە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و لەو چوارچێوەیەدا

١١ی ئاب فڕۆکە جەنگیەکان لە نیوەڕۆدا دەڤەری کۆرۆژارۆی هەرێمی زاپیان بۆردومان کرد.

١٣ی ئاب فڕۆکە جەنگیەکان کاتژمێر ١٢:٣٠ دەڤەری گردی سووری هەرێمی ئاڤاشین و کاتژمیر ٢١:٣٠ دەڤەری ئارس – فارس بۆردومان کرا.

بۆردومانەکان هیچ زیانێکیان بە هێزەکانمان نەگەیاند."

ف.ق