هەپەگە لەباشووری کوردستان سوپای تورکیای کردە ئامانج

گەریلاکانی هەپەگە لەدژی سوپای تورکیا لە هەرێمی سیدەکان-ی باشووری کوردستان چالاکییەکی بەهێزیان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا ژمارەیەک سەربازی تورک کوژران وبرینداربوون. فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێی بۆردومان دەکات.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لەهەرێمی سیدەکان-ی باشووری کوردستان لەدژی سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەر  و بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لەڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:

" لە رێکەوتی ٢ی شوبات/١٣ی ڕێبەندان لەکاتژمێر ١٤:٠٠، گەریلاکانمان لەهەرێمی سیدەکانی باشووری کوردستان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە ناوچەی عەلی درێژ چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا گورزی سەخت لە سەنگەرو حەشارەگەکانی دوژمن درا. لەئەنجامدا سەنگەرێک تێکشکێندرا و کانتینرێک کرایە ئامانج. لەوچالاکییەدا ژمارەیەک سەربازی سوپای تورکیا کوژران وبرینداربوون. دوای ئەوچالاکییە سوپای تورکیا بە هاوەن وتۆپ ناوچەکەی تۆپباران کرد.

هەروەها هەپەگە دەربارەی بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا ئەم زانیارییەی بڵاوکردەوە:

" بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٣ی شوبات/١٤ی ڕێبەندان کاتژمێر ٠٦:٣٠ خولەک فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر دەشتی کافیای ناوچەی گارێ-ی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردومانکرد.

ک.ش