هەپەگە لە گەڤەر و وان ١٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران

هەپەگە دەستنیشانی کرد کە لە ناوچەی گەڤەر-ی جولەمێرگ لە چالاکییەکی گەریلادا ١٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژران، هەروەها لە چالاکییەکی گەریلاکانی یەژاستاردا لەوان سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لە دەربارەی چالاکیی گەریلاکانی لە جولەمێرگ و وان ، دەرسیم- ئەرزەنگان ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردوە.:

هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید پیرۆز وشەهید ئاگریدا، لە ٢٨ ١ ٢٩ی حوزەیران/٧ و ٨ی پووشپەڕ لە چەندین ناوچەی گەڤەر-ی جولەمێرگ  چالاکییان ئەمنامداوە.

' لە گەڤەر ١٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژران'

لە ٢٨ی حوزەیران/٧ی پووشپەر لە کاتژمێر ١٩:٤٠ خولەکدا ، لە دژی خاڵێکی پشکنینی داگیرکەران لە گوندی شێرڤانە و گردێک کە وەک هێڵی پاراستن کەڵکی لێوەر دەگیرا چالاکیی ئەنجامدرا.گەریلاکان گورزێکی سەختیان لە سەنگەرەکانی دوژمن و خاڵی پشکنین درا ، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژرا و ٣ی سەربازی دیکەش بریندار بوون. گورزی سەخت لە ئۆتۆمبیلی سەرباز و زرێپۆشێکی سەربازی سوپای تورکیا درا. هیزەکانی سوپای تورکیا  ڕۆژێک دوایی ئەو چالاکییە لەناوچەکەدا دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی کرد.

ڕۆژی ٢٩ی حوزەیران هێزەکانی ئێمە گەریلاکانمان لە گردی  دەریە جەفەر سوپای تورکیایان کردە  ئامانج، دوای ئەو چالاکییە سوپای تورکیا لە ناوچەکەدا دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی کرد. ڕۆژی ٣٠ی حوزەیران لە کاتژمێر ١٥:٠٠ گەریلاکان لە دژی یەکێکی سەربازی سوپای تورکیا کە سەرقاڵی ئۆپەراسیۆن بوون چالاکییان ئەنجامدا و . لەو چالاکییەدا کوژرانی ٥ سەربازی تورکیا پشتڕاس کرایەوە. و هەروەها ٣ سەربازی سوپای تورکیا بریندار.

هێزەکانمان لە رێکەوتی ٣٠ی حوزەیران/٩ پووشپەڕ لە کاتژمێری نێوان ٠٨:٣٠ بۆ ١٣:٠٠ لە دژی دژی داگیرکەران لەسەر گردی بایێ چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٢ سەربازی سوپای دوژمن کوژرا.

' لە چالاکیی گەریلاکانی یەژا ستار سەربازێک کوژرا'

لە چۆراچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەدا هێزەکانی یەژاستار لە ڕۆژی ٢٩ی حوزەیران/٨ی پووشپەڕ لە کاتژمێر ١٤:٤٠ خولەکدا لە ناوچەی ئیبەخ-ی وان  لە دژی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا.

هەروەها  گەریلاکانی یەژاستار لە چۆارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی شەید ئۆزان و شەهید ڕۆزا دا لە رۆژی ٣٠ی حوزەیران/٩ی پووشپەڕ رێگەی دەرسیم ئەرزەنگان-یان کۆنتڕۆڵکرد."

ک-ش