ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی گەریلاکانەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
یەکینەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد لە ٢٠ی ئابدا کاتژمێر ٠٨:٣٠ لەدژی قەڕەقۆلی سرەی سوپای داگیرکەری تورک لە شێلادزێی سەر بە ناوچەی ئامێدی دهۆک چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا تەقەمەنی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بەسترابوو و بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئامانجی خۆی پێکاوە. لە چالاکیەکەدا ژمارەیەکی زۆر سەرباز سزادراون بەڵام ژمارەیان نەزانراوە.
ئەم چالاکیە سەرکەوتووە کە لەلایەن یەکینەکانی بەرگری ئاسمانی ئێمەوە ئەنجامدراوە، بۆ یادی شەهید دۆغا زیلان شەهیدی یەکەمی یەکینەکانی ئاسمانی و بۆ پشتگیری بەرخۆدانی گەریلاکان لە حەفتانین ئەنجامدراوە.
لە ٢٣ی ئابدا کاتژمێر ٠٩:٢٠ و ١٠:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکان سوپای داگیرکەری تورک ٤ جار کوێستانەکانی ڕۆستێی گۆشینی خواکورکیان بۆردومان کرد.
لە هەمان ڕۆژدا فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک کاتژمێر ١٩:٣٠ و ١٩:٤٥ گۆڕەپانی کارکەر و ساجار هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد. بەو هۆیەوە ئاگر بەر دارستانەکانی هەرێمەکە کەوت.
هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە."
ف.ق