هەپەگە؛ لە ئاگری ٤ سەربازی سوپای تورکیا کوژران
گەریلاکانی هەپەگە؛لە ناوچەی بازێدێ-ی ئاگری چالاکیێکیان لەدژی سوپای تورکیا ئەنجامدا ولەو چالاکییەدا ٤ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
گەریلاکانی هەپەگە؛لە ناوچەی بازێدێ-ی ئاگری چالاکیێکیان لەدژی سوپای تورکیا ئەنجامدا ولەو چالاکییەدا ٤ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە؛ لەسەر چالاکی گەریلاکانی لە ناوچەی ئاگری بەیاننامێکی بڵاوکردەوە، بەیاننامەکە بەم شێوەیە؛
لە ٢٦ شوبات/٧ی ڕەشەمە کاتژمێر ٨:٤٥ خولەکی ئێوارە لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی سەرفەرازی، گەریلاکانمان لە دژی ناوەندێکی سەربازی عەلی بەگ-ی ناوچەی بازێد-ی ئاگری چالاکییان ئەنجام دا، لەو چالاکییەدا ٤ سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر کوژران.