هەپەگە: لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەکەکەدا ١٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژران

هەپەگە ڕایگەیاند بەبۆنەی ٤١هەمیم ساڵی تێکۆشانی پەکەکە گەریلاکانی هەپەگە لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە هەرێمی سەرحەد چالاکییان ئەنجامدا. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ١٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لەڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەداهاتووە:

" هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕانەدا لە هەرێمی سەرحەد، لەڕۆژی ٢٦ی تەشرینی دوویەم/٥ی سەرماوەز لەکاتژمێر ٢ دا لە ناوچەی باشان-ی ئیدرلە دژی زرێپۆشێکی سەربازی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا.

هێزەکانی ئێمە لە مەودایەکی نزیکەوە ئەوزرێپۆشەیان کردئامانج وهەڵیانکوتایە سەر زرێپۆشەکە و بەتەواوی تێکیان شکاند. لەوچالاکییەدا ١٥ سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر کوژران. بارەگای سەربازی ناوچەکە ویستی کە دەستێوەردان بکات وبێت بەهانای هێزەکانیانەوە، بەڵام بەرەو ڕووی وەڵامی تووندی گەریلاکانمان بونەوە وهەتاکو کاتژمیر ٧ نەیانتوانی بین بەسەروەختی کوژراوەکانی خۆیانەوە.

هەپەگە رایگەیاند کە ئەوچالاکییە بەبۆنەی ٤١هەمین ساڵی تێکۆشانی پەکەکە ئەنجامدراوە.

'هێرشی ئاسمانی'

ئێوارەی ڕۆژی ٢٦ی تەشرینی دوویەم/٥ی سەرماوەز لەکاتژمیر ٢١:٣٠ خولەکدا فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا دۆڵی چەمچۆ-ی زاپی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیاییان بۆردومانکرد.

لە ڕۆژی ٢٧ی تەشرینی دوویەم ٦ی سەرماوەزلە کاتژمێر٠٠:٣٠ خولەکدا، فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوچەی مەتینای هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردوومانکرد.

هەپەگە ڕایگەیاندووە کە ئەو بۆردوومانانە هیچ زیانێك بە گەریلاکانی نەکەوتووە."

ک٠ش