هەپەگە: لە هەفتانین فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا کوژرا

هەپەگە ڕایگەیاند: لە هەرێمی هەفتانین فەرماندەی سوپای تورکیای داگیرکەر کە سەرپەرشتیاری ئۆپەراسیۆنی بووە لە چالاکی گەریلادا کوژراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە-HPG) بە بڵاوکراوەیەک ئاشکرای کرد: "لەو چالاکییەی کە لە ڕێککەوتی ۲۳ی ئابدا، هێزەکانمان لە دژی ئۆپەراسیۆن و جمووجوڵەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا لە گردی پارتیزانی هەرێمی هەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئەنجامیان دابوو و تێیدا گورزی کاریگەریان لە دومن دابوو سەبارەت بە زیانی گیانی داگیرکەری تورکیا زانیاری نوێ بەدەستمان گەیشتوون. لە ڕێککەوتی ۲٥ی ئابدا ئێمە بە ڕاگەیەندراوێک وردەکاری ئەو چالاکیەمان ئاشکرا کردبوو و ڕامانگەیاند بوو:

پێشتر کوژرانی ۲۰ سەربازمان پشتڕاست کردبوویەوە

"ڕۆژی ۲۳ی سوپای تورکیا لە گردی پارتیزان سەربازانی خۆی جێگیر کردووە. گەریلاکانمان لە دژی ئەو کردە داگیرکاریەی دوژمن لە کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆی هەمان ڕۆژدا، یەکینەیەک دوژمنیان گەمارۆداوە و لە سێ قۆڵەوە هێرشیان کردەوەتە سەریان و شەڕی دژوار قەوماوە کە ماوەی یەک کاتژمێری خایاندوە. لەوچالاکییەدا گەریلا گورزێکی سەختی لە داگیرکەران وەشاندوە و تا ئەوجێگەیەی کە بۆمان پشتڕاست کرابوویەوە ٢٠ سەربازی سوپای تورکیا کوژرابوون و بە دەیان سەربازی دیکەش بریندار ببوون و زیانی ماددی زۆریش لە هێزەکانی دوژمن درابوو و ئاشکراشمان کردبوو لە ئایندەیەکی نزیکدا زانیاری زیاتر لەو بارەوە بڵاو دەکەینەوە".

گەریلا بەرخودانێکی مێژوویی دەکەن

"ڕێککەوتی ۲٦ی ئاب، لە ساتەکانی دوانیوەڕۆدا، سوپا شکستدراوەکەی تورکیا بە ئامێری ئاسمانی بێفڕۆکەوان و   هێلیکۆپتەری کوبرا و فڕۆکەی جەنگی لە؛ گەلی پیساخا و گرێ سیسەرێ هێرشی هێهێناوە و هێزی لەو شوێنانە دابەزاندووە بەو ئامانەی ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدەن. ئێوارەی هەمان ڕۆژ بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردومانی مەیدانەکانی بێزەنیکێ و گەلی پیسخای کردووە. بەڵام لە سەرجەم ئەو جموجوڵە سەربازیانەدا دوژمن ڕووبەڕووی بەرخودانی مێژوویی گەریلاکانی هەپەگە و ژنە گەریلاکانی یەکینەکانی ژنی ئازاد (یەژاستار-YJA STAR) بووەتەوە.

لە هەفتانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا کوژرا

سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر بە دەرفەتی زۆر و زەوەند و پۆشتە و پەرداخی هێزەکانیەوە لە هەفتانین هێرشی کردووەتەر هێزەکانمان، بەڵام هێزەکانمان بە بەرخودانی مێژوووویی ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و زیانی گیانی مەزنیان لێداون. لە ئێستادا بۆمان ڕوونبووەتەوە کە چالاکی گەریلاکانماندا وێڕای کوژرانی ۲۰ سەرباز و برینداربوونی دەیان سەربازی دیکە، فەرماندەیەکی پلە باڵای سوپای تورکیای داگیرکەر کە سەرپەرشتیاری ئۆپەراسیۆنی هەفتانینی هێزەکانی دوژمنی کردووە کوژراوە".

گەریلا شکستی بە تەکنیک و تەکنەلۆژیای نوێ سەربازیان داوە

"دوژمن کە بە بەکارهێنانی تەکنیک و تەکنەلۆژی نوێ و زۆر پێشکەوتوو ی سەربازی جوڵە بە هێزەکانی دەکات، بەڵام لە زەمینەوە بە هۆی بەرخودانی گەریلاوە ناتوانێت شەڕی هێزەکانمان بکات و گەریلاکانمان زەمینگیریان کردوون و گورزی زۆر قورسیان لێدەدەن. بۆ شاردنەوەی شکست و زیانە گیانی ماددیەکانی، سوپای کۆماری تورکیا پەنای بۆ دەستگاکانی ڕاگەیاندن بردووە و لە ڕێگەیانەوە چەواشەکاری دەکات و گەل و ڕای گشتیی تورکیا فریو دەدات".

هـ.هـ