هەپەگە: لە لێلیکان ٢ سەربازی دوژمن کوژران

هەپەگە ڕایگەیاند لە لێلیکانی هەرێمی خواکورک لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا ٢ سەربازی سوپات تورک کوژران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر چالاکیەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە:

"سوپای داگیرکەری تورک ١٤ی ئایار لە هەرێمی نێوان گردەکانی کەڤورتێ و لێلیکانی هەرێمی خواکورکی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ١٥ی ئایاردا بێئەنجام کۆتایی هات. هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیا دا لەژی شۆفڵێکی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی ئەنجامدا کە بەرەو گردی لێلیکانەوە دەچوو. لە چالاکیەکەدا ٢ سەربازی دوژمن کوژران. سوپای داگیرکەر دوای چالاکیەکەدا سەربازە کوژراوەکانی بە ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش لە هەرێمەکە دوورخستەوە.

١٣ی ئایار کاتژمیر لەنێوان ١٣:٠٠ – ١٤:٠٠ فڕۆکەکانی شەڕی سوپای داگیرکەری تورک گەلی ئاڤاشینی هەرێمی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کردووە."

ف.ق