هەپەگە ناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشکرا کرد

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای خۆی ئاشکرا کرد کە لە ڕێکەوتی ٢٨ی تەمووز/٨ی گەلاوێژ-ی ٢٠١٨ لە شڕناخ شەهید ببون.

ناوەندی ڕاگەیاندن وچاپەمەنی هەپەگە لە بەیاننامەیەکدا ناسنامەی ٣ گەریلای خۆی ئاشکرا کرد کە لە شەری ٢٨ی تەمووز/٨ی گەلاوێژی ٢٠١٨دا لە شەرناخ شەهید ببون.

هەپەگە ڕایگەیاند:

لە چوارجێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید دەلال ئامەد وشەهیدانی بەستایا لە ڕۆژی ٢٨ی تەمووز/٨ی گەلاوێژ لەکاتژمێر ١٧:٥٠ لە دژی یەکەی سەربازی گوندی مەلێ-ی شڕناخ چالاکی بەڕێوەچوو و لەو چالاکییەدا ژمارەیەکی زۆر سەربازی سوپای تورکیا کوژران، کە پێشتربۆ ڕای گشتی بڵاوکاراوەتەوە.

دوای ئەو چالاکییە سوپای داگیرکەری دوژمن لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی کرد. لەوئۆپەراسیۆنەدا لە نێوان هێزەکانی ئێمە ودوژمندا شەڕهاتە ئاراوە. سوپای تورکیای داگیرکەرلەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە ناوچەکەی بۆردمان کرد کە لە ئەنجامی ئەو بۆردومانانەدا هەڤالان شیندار، زەندا وبرووسک بە قارەمانی شەڕیان کرد وگەییشتنە کاروانی شەهیدان."

ناسنامەی شەهیدەکان

نازناو: برووسک ئامەد

ناو وپاشناو: عەمەر بیرسەن

شوێنی لەدایک بوون:ئامەد

دایک-باوک: مونیر-یەڵماز

شوێن وکاتی شەهید بوون: ٢٨ی تەمووز/٨گەلاوێژ/شڕناخ

نازناو: شیندار جوودی

ناو وپاشناو: دەلیلە ئاک دەنیز

شوێنی لەدایک بوون:شرناخ

دایک-باوک: عایشە-حەسەن

شوێن وکاتی شەهید بوون: ٢٨ی تەمووز/٨گەلاوێژ/شڕناخ

نازناو: زیندا چەلی

ناو وپاشناو: سۆزدار ئایار

شوێنی لەدایک بوون:جولەمێرگ

دایک-باوک: زەینەب-کەریم

شوێن وکاتی شەهید بوون: ٢٨ی تەمووز/٨گەلاوێژ/شڕناخ

ک-ش