هەپەگە: ١٦ سەربازی سوپای تورکیا کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلا لە جولەمێرگ، وان، شڕناخ، سێرت،قەرس، بەدلیس وئامەد ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. هەپەگە دەستنیشانی کرد کە لەم چالاکییانەدا ١٦ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە وئاشکرای کرد کە لە باکووری کوردستان چالاکییەکانی گەریلا لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا بەردەوامە. هەپەگە لە ڕاگەیەنراوەکەی خۆیدا داوای لە جەردەوانان(بەکرێگیراوان) کرد و وتی، " نەبنە داردەستی سیاسەتە قیزەونەکانی دەوڵەتی تورکیا وبێنە ریزی تێکۆشانی ئازادی گەلی خۆیانەوە."

لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:

' لەگەڤەر لەدژی سوپای تورکیا چالاکی ئەنجامدرا'

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ئامەد و شەهید پیرۆزدا هێزەکانمان لە ١٣ی تەمووز/٢٢ی پووشپەڕدا  لە کاتژمێر ١٠:١٥ خولەکدا لە جولەمێرگ-ی گەڤەر، لەگردی شەهید غەفوورسوپای داگیرکەری تورکیایان کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا گورزی سەخت لە سەنگەرەکانی دوژمن درا. ژمارەی کوژراوو بریندارانی ئەو چالاکییە ئاشکرا نەبوو.

 

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێری شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانی بەستایا هێزەکانمان زنجیرە چالاکییان لەدژی سوپای تورکیا ئەنجامدا.

' لە شڕناخ ٢ سەرباز کوژران'

لە ١٤ی تەمووز/٢٣ی پووشپەڕدا لە کاتژمێر ٠٤:٣٠ خولەکدا هیزەکانمان لە شڕناخ هەڵیان کوتایە سەر بنکەی سەربازی گابار. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٢سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

' لە بەڕواری سێرت ٨ سەربازی سوپای تورکیا کوژران'

لە ڕێکەوتی ١٤ی تەمووز/٢٣ی پووشپەر لە سێرت بەڕواری، لەکاتێکدا کە زرێپۆشێکی سەربازی سوپای تورکیا بەرەو ناوچەی چەمی کارێ دەچوو. هێزەکانمان ئەو زرێپۆشەیان کردە ئامانج . لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا زرێپۆشەکە تێکشکا و ٨ سەربازی ناو زرێپۆشەکە کوژران.

' لە قاخیزمانێ ٢ سەرباز کۆژران'

ئەمە ماوەیەکە کە سوپای داگیرکەری تورکیا بەنیازە لە ناوچەی قەرس-ی قاخیزمان-ێ یەلینە شاراوەوەکانی خۆیی جێگیر بکات. هێزەکانمان لە ١٣ی تەمووز/٢٢ی پووشپەر لەدژی یەکەیەکیی سوپای تورکیا کە بەنیز بوون لە ناوچەکەدا جێگیر ببن چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٢ سەربازی سوپای دوژمن کوژران.

' لەبدلیس ٤ سەرباز کوژران'

لە رێکەوتی ١٢ی تەمووز/٢١ی پووشپەڕ سوپای تورکیا ل؛ە ناوچەی شێخ جومعەی بەدلیس دەستیان بەئۆپۆراسیۆنی سەربازی کردووە . لەهەمان رۆژ گەریلاکانمان یەکێکی سوپای تورکیای داگیرکەریان کردە ئامانج.لەو چالاکییەدا ٤ سەربازی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژران. سوپای تورکیا هەمان ڕۆژ کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکەی هێنا.

' لە ئامەد ٣ هەڤاڵی ئێمە شەهید بوون'

لە رێکەوتی ١٠ی تەمووزسوپای داگیرکەری تورکیا بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە قۆلپێ-ی ئامەد لە ناوچەی شەهید کاوە ئۆپەراسیۆنێک-یان ئەنجامدا. لە ١١ی تەمووز/٢٠ی پووشپەڕدا  لە کاتژمێر ٠١:٣٠ فڕۆکە جەنگییەکان و هەلیکۆپتەرەکان هێرشی ناوچەکەیان کرد.لە ئەنجامی ئەو بۆردمانانەدا ٣ گەریلا شەهید بوون.

' ئەندامی دەزگای هەوالگری کە جلی گەریلای لە خۆ کردبوو کرایە ئامانج'

لە ڕێکەوتی ٨ت تەمووز/١٧ی پووشپەر لە سێرت لە نزیک گوندی شووخا ئەندامێکی هەواڵگری جندرمە بە جلی گەریلاوە هێرشیان کردە سەر بنکەی قرۆچییەکان. لەنێوان قڕۆچییەکان و جەندرمەکاندا شەڕ ڕوویدا و ٤ کەس بریندار بوون.دوا تر دەرکەوت کە جندرمەکان ویستوویانە تاقیکردنەوە بکەن. ئەمە قرۆچییەکانی تووڕە کردووە  و چەکەکانیان داناوە.

' داوا لە قرۆچییەکان( بەکرێگیراوەکان) کرا کە نەبنە داردەستی دوژمن'

 سوپای داگیرکەری تورکیا بە پیلانگەلی قیزەون بەنیازە کە قرۆچییەکان بخاتە ڕیزی پێشەوە و لەگەل ئێمەدا شەڕ بکەن. پێشتریش ئەمە وتراوە، ئەو کەسانەی کە بەشداری ناو ئۆپەراسیۆنەکان نەبوون و دەستیان لە شەهید کردنی هەڤالانی ئێمەدا نەبووە ناکرێنە ئامانج.

سوپای تورکیا دەیهەوێت قرۆچییەکان بخاتە ڕیزی پێشەوەی شەڕەوە. لە کۆتاییدا داوالە قرۆچییەکان دەکەین کە نەبنە داردەستی سیاسەتە قیزەونەکانی دەوڵەتی تورکیا وبێنە ریزی تێکۆشانی ئازادی گەلی خۆیانەوە."

ک-ش