هەپەگە: ٢٠ سەربازی سوپای تورک کوژران
هەپەگە ڕایگەیاند کە لە دوو چالاکی یەک لەدوای یەکی گەریلادا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی 'قلابان'ی شڕنەخ ٢٠ سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کوژران و چەنین سەربازی تریش برینداربوون.
هەپەگە ڕایگەیاند کە لە دوو چالاکی یەک لەدوای یەکی گەریلادا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی 'قلابان'ی شڕنەخ ٢٠ سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کوژران و چەنین سەربازی تریش برینداربوون.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە - HPG) ڕایگەیاند، لە چالاکییەکدا لە ناوچەی 'قلابان'ی شڕنەخ ١٤ سەرباز کوژران. لە چالاکییەکی تەقاندنەوەشدا لە ناوچەی چەلێ-ی جۆلەمێرگدا سەربازێکی پسپۆر بە قورسی بریندار بوو.
هەپەگە ئەو زانیاریانەی بڵاو کردەوە:
"کاتژمێر ٢٢:١٥ی ڕۆژی ١ی ئابی ٢٠١٩/١٠ی گەلاوێژ، هێزەکانمان لەدژی سەربازەکانی تورکی داگیرکەر لە گردێکی ئاسایشی بنکەی سەربازی گردی شەهید کەندال سەر بە ناوچەی 'قلابان'ی شرنەخ چالاکییەکیان ئەنجام دا. هێزەکانمان بە شێوەیەکی شاراوە چونە سەر سەنگەرەکان و لە نزیکەوە لە سەربازەکانیان دا. ئەو هێزانەی کەوتنە سەنگەری سەربازەکان، ١٤ سەربازیان کوشتن، چەندین سەربازی دیکەش بریندار بوون. دوای چالاکییەکە سوپای تورکی داگیرکەر شوێنی چالاکییەکەی بە تۆپ و هاوەن و فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کرد. دوای بۆردومانەکە سوپای تورک سەرلەبەیانی ڕۆژی ٢ی ئاب/١١ی گەلاوێژ، لە دەوروبەری گردی شەهید وڵات دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێک کرد. لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکە شەڕێکی سەخت لەنێوان هێزەکانمان و سەربازەکانی دوژمن ڕوویدا. لەو شەڕەدا ٦ سەرباز کوژران و ٤ی دیکەش بریندار بوون. لەو ئۆپەراسیۆنەدا ٤ هاوڕێمان هەتا دوا فیشەکیان بە قارەمانییەتی شەڕیان کرد، بۆ ئەوەی بە زیندوویی نەکەونە دەست دوژمن بە نارنجۆک خۆیان تەقاندەوە و شەهید بوون. دواتر ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە.
لە دژی ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆش چالاکی: سەربازێکی پسپۆر و کونتراگەریلایەک بریندار بوون
لە ٢٩ی تەمموزی ٢٠١٩/٧ی گەلاوێژ لە کاتی نیوەڕۆدا، هێزەکانمان لەدژی ئۆتۆمبیلێکی سوپای تورک کە هاوکاریی سەربازی بۆ گردی ستوونی سەربە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ دەبرد، چالاکییەکی تەقاندنەوەیان بەڕێوەبرد. لەو چالاکییەدا سەربازێکی پسپۆر و کۆنتراگەریلایەک لە ئۆتۆمبیلەکەدا گورزیان بەرکەوت و بە قورسی بریندار بوون.
ناوچەی خانتۆر بۆردومان کرا
کاتژمێر٢٣:٠٠ ی ڕۆژی ٢ی ئابی ٢٠١٩/١١ی گەلاوێژ، فڕۆکە جەنگییەکانی تورک، ناوچەی 'خانتوور'ی هەرێمی حەفتەنینی پاراستنی مەدیا بۆردومان کرد. لەو بۆردومانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە".
ک-ش