والیی وان هاوسەرۆکی شاری کرد بە "میلیتانی ڕێکخستن"!

لە وان ٣٥ کەس بۆ گەڕانە بۆ سەر کارەکانیان سەردانی دادگەیان کرد. والی شاری وان بەڵگەێکی نووسراوی بۆ دادگە بەڕێکردووە. ئەو بەڵگەیە ئاشکرای دەکات کە سیاسەتمەدارانی کورد چۆن دادگایی دەکرێن.

٣٥ کەس لە شارەوانیی گەورەی واندا کاریان دەکرد، لەلایەن قەیومەکەى دەوڵەتى ئاکەپەوە لەسەر کار دەرکران. ئەو کەسانەش بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان لە دادگەی کاردا سکاڵایان تۆمار کرد.

لە دوایین دانیشتنی دادگادا تۆمارەکانى سکاڵا لە دژى ئەو ٣٥ هاووڵاتییە خرانەڕوو و بەوەش هۆکارى دەرکردنی ئەو ٣٥ هاووڵاتییە لەسەر کارەکانیان ئاشکرابوو.

بەپێى ئەو تۆمارە، ئەو ٣٥ کارمەندەی شارەوانیی وان بە بێ ئەوەى دادگا بڕیارى دەرکردنەکەیان دەرکردبێت، لەسەر کارەکانیان دەرکراون و هۆکارەکەشى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ئەو هاووڵاتییانە خزمەکانیان "ئەندام و میلیتانی ڕێکخستننن" و ناسراوەکانیان لە ناو پەکەکەدان.

بەپێى ئەو تۆمارە، کەسانێکیش لەسەر کار دەرکراون، کە خزمەکان و ناسراوەکانیان ئەندامى (TUYAD-DER) تویاد دەرن.

خەباتکارێکی شارەوانی  م- ساڵح ئیتاح بە هۆی ئەوەی کە برای سیاسەتمەدار مووسا ئیتاح، هاوسەرۆکی (دەبەپە و بەدەپە) بووە لە شاری وان، لەسەر کار دەرکراوە و مووسا ئیتاح-یان بە "میلیتانى ڕێکخستن" ناساندووە.

بەشێک لەو کارمەندانەى شارەوانى بەهۆى تۆمارى دەنگى و ڤیدیۆى و شایەتیدانیان بۆ کۆمیتەى ویژدان و دادپەروەری بۆ ئاشکراکردنى ڕاستییەکان و هەروەها بەشێکیشیان بەهۆى ئەوەى خزم و ناسراوەکانیان ئەندامى ڕێکخراوى تویاد دەرن، لەسەر کارەکانیان دەرکراون.

ک.ش

ر.م