وەزارەتی تەندروستی ٩ تووشبووی نوێی کۆرۆنای لە سلێمانی ڕاگەیاند

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمرۆ ١٨ی ئایار ٩ حاڵەتی تووشبووی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی ڕاگەیاند.

له‌ ده‌رئه‌نجامێكی نوێدا كه‌ ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌ تاقیگەکانی وەزارەتی تەندوستی عێراق لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، ٩ حاڵەتی نوێی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی تۆمارکرا.

لە ئیستادا لە هەرێمی کوردستان بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم، تا ئێستا بەبێ ئەو ئامارەی ئەمرۆ ٤١٤ حاڵەتی توشبون بە کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش٣٨٣یان چاکبونەتەوە و پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ز.ش