١٦ جەردەوان ئامادەنەبوون بەشداری لە شەڕی عەفریندا بکەن و چەکیان دانا

دەوڵەتى تورکیا لە گوندى جەوزاتێ لە ناوچەى ئارتوکلوی پارێزگاى مێردین داوای لە ١٦ جەردەوان کرد بەشداریى شەڕی عەفرین بکەن. بۆ ئەوەش پارەیان پێ دەدان، بەڵام جەردەوانەکان ئەو داوایەیان، بۆ شەڕ لە دژى عەفرین ڕەتکردەوە و دەستیان لەکارکێشایەوە و چەکەکانیان دانا.

 

هێرشی هێزە چەکدارەکانى سوپاى تورکیا و گروپەکانى سەر بە سوپاى ئازادى سوریا لە دژى عەفرین لە ٤٧هەمین ڕۆژدایە. دەوڵەتى تورکیا لە بەردەامیى هەوڵەکانیدا بۆ گەورەترکردنى شەڕی عەفرین داواى لە جەردەوانەکان کرد بەشداریى شەڕی عەفرین بکەن، بەڵام جەردەوانەکان نایانەوێت بڕۆن بۆ شەڕی عەفرین و یەک بە یەک دەست لەکاردەکێشنەوە و چەکەکانیان دادەنێن.

چەند ڕۆژ لەوە پێش ٢ جەردەوان لە شرنەخ ئامادنەبوون بەشداریى شەڕى عەفرین بکەن دەستیان لەکارکێشایەوە و چەکەکانیان دانا.

ئێستاش لە ناوچەى ئارتوکلوی پارێزگاى مێردینى باکوورى کوردستان ١٦ جەردەوان، کە لەلایەن  دەوڵەتى تورکیاوە پارەى زیاتریان بۆ بەشداریکردن لە شەڕی عەفریندا بۆ پێشنیازکرابوو، ئامادە نەبوون بەشداری لە شەڕی عەفریندا بکەن و دەستیان لە کارکێشایەوە و چەکەکانیان دانا.

ماوەى ٣ ڕۆژە سوپاى تورکیا لە گوندی جەوزات دەستیکردووە بە پێشنیازى پارەى زیاتر بە جەردەوانەکان بۆ ئەوەى بەشدارى لە شەڕی عەفریندا بکەن، بەڵام ١٦ جەردەوانی ئەو گوندە جگە لەوەى پێشنیازى پارەى زیاترى دەوڵەتى تورکیایان ڕەتکردەوە، ئامادە نەبوون بەشدارى لە شەڕی عەفریندا بکەن و بۆ ئەوەش دەستیان لەکارکێشایەوە و چەکەکانیان دانا.

ر.م