ئێوارەی ئەمرۆ لە سەکۆ پارکی ئازادی شاری سلێمانی بە پێشەنگایەتی دەستپێشخەریی گەل ١٥ تەباخ واتە ٣٦-مین ساڵیادی شۆرشی چەکداری پەکەکە بە درووشمی 'بە روحی ١٥ تەباخ بەرخودانی حەفتانین سەردەکەوێت' بە ئاھنگێک پێرۆز کرا.
لە سەکۆی ئاھنگەکە وێنکانی رێبەری ئاپۆ و پێشنەگیی قارەمانیی ١٥ تەباخ مەحسوم کۆکماز (فەرماندە عەگید) ھەڵواسران، ھەروھا ئامادەبوان جلی کوریان لەبەر کردبوو و ئاڵاکانی پەکەکە و ھەپەگەیان بە دەستەوە گرتبوو
سەرەتای ئاھنگەکەش بە خولەکێک وەستان بە بێدەنگی بۆ گیانی شەھیدان دەستی پێکرد، جەماوەر درووشمەکانی 'بژی پەکەکە، بژی ھەپەگە و بژی بەرخۆدانی حەفتانیان'یان دەوتەوە.
لە چوارچێوەی بەرنامەکانی ئاھنگەکەدا هونەرمەند محمد نەجم چەند بەرهەمێکی ھونەری شۆرشگێریی پێشکەش کرد دواتر ئەرداڵ کوبانی پەیامی کۆمیتەی بەرێوەبەری پەکەکەی تایبەت بەو ساڵێادە خوێندەوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە:" پەکەکە دەرئەنجامەکانی شەڕی شۆڕشگێڕیی ئازادییە کە ٣٦ ساڵە بە بێ دابڕان لە کوردستاندا بەڕێوەدەچێت، ڕوون و ئاشکرایە کە ٣٦ ساڵە لە ژێر هەر شتێکدا لە کوردستان، کە بە ناوی ئازادییەوە ئافرێنراوە مۆری هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی گەریلایی ١٥ی تەباخی ١٩٨٤ی پێوەیە."
لە بەشێکی تری پەیامەکەی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکەدا هاتبووە:" ١٥ی تەباخ راستیی کوردستان و جیهان و هەرێمەکەی ڕوونکردەوە، ڕاستیی ڕێبەرێکی ئافراند، کە ڕێی ئازادیی و ڕزگاریی ژێردەستەکان بە تایبەتی ژنانی خستەڕوو، ئەو ڕاستییەی ڕێبەرایەتی کە لە کەسایەتیی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان دا بەرجەستە بووەتەوە، لە ناو حیزبە پێشەنگەکانی پەکەکە و پاژک دا، لە ناو هێزەکانی خۆپاراستنی هەپەگە و یەژاستاردا، لە ناو هێڵی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی کەجەکە، کەژەکە و کۆمەڵەکانی گەنجان، لە ناو بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک دا هەبوونی خۆی ئافراندووە، هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی ١٥ی تەباخ لە کوردستان شۆڕشی ژیانەوەی نەتەوەیی بەدیهێنا، شۆڕشی ئازادیی ژنی خستە سەرپێ، پێگەی ئێستای گەلی کوردی لە باشووری کوردستان ئافراند، شۆڕشی ئازادیی ڕۆژئاوای کوردستانی بەدیهێنا، کە بووەتە هیوای مرۆڤایەتی."
ھاوکات لە درێژەی بەرنامەکانی پێرۆزباییدا ھەریەک لە گروپی ھەڵپەرکێی شوھید داستینا قەندیل، ھونەرمەند لوقمان سەلیم، گروپی شەھید سەرحەد چوونە سەر سەکۆ و بەرھەمەکانیان پێشکەش کرد، ئاھنگ بە شادی و ھەڵپەرکی تا درنگانێکی شەو بەردەوام بوو.
ز.ش