٤ كه‌س له به‌دلیس زیندانی كران
٤ كه‌س له‌و ١١ كه‌سه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو له لایه‌ن پۆلیسی توركیا له سنووری شاری به‌دلیس ده‌ستگیر كران، بڕیاری زیندانی كردنیان بۆ ده‌ركرا.
٤ كه‌س له‌و ١١ كه‌سه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو له لایه‌ن پۆلیسی توركیا له سنووری شاری به‌دلیس ده‌ستگیر كران، بڕیاری زیندانی كردنیان بۆ ده‌ركرا.
به‌ر له ٢ ڕۆژ له شاری به‌دلیس و ناوچه‌كانی تاتوان و نۆرشین-ی ده‌وروبه‌ری، پۆلیسی تورك له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی‌دا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵان و ١١ كه‌سی ده‌ستگیركردن. له‌و ١١ كه‌سه بڕیاری زیندانی كردنی ٤ كه‌س درا.
ده‌ستگیركراوه‌كان ئه‌مڕۆ برانه به‌رده‌م داواكاری گشتیی شاره‌كه. داواكاری گشتی به تۆمه‌تی «ئه‌ندامه‌تی ڕێكخستن» داوای به‌ندكردنی ئه‌و ١١ كه‌سه‌ی كرد و ڕه‌وانه‌ی دادگه‌ی كردن.
دادگه به تۆمه‌تی «ئه‌ندامه‌تی ڕێكخستن» بڕیاری زیندانی كردنی بۆ ٤ كه‌س ده‌ركرد و ڕه‌وانه‌ی زیندانی به‌دلیسی كردن. ئه‌و كه‌سانه‌ی زیندانی كران بریتین له، گه‌نچ مالگر چاكماك هاوژینی كاندیدی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) بۆ هاوشاره‌داری تاتوان، جاهید كاچان، عیسا ئه‌ركۆچ و كه‌سێكی دیكه كه ناوی نه‌زانرا.
s.m