٤ کۆڵبەر لە ناو خاکی باشووری کوردستاندا دەستگیرکران
٤ کۆڵبەری کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی باشووری کوردستانەوە لەسەر سنووری باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستام دەستگیرکراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
٤ کۆڵبەری کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی باشووری کوردستانەوە لەسەر سنووری باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستام دەستگیرکراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پێی هەواڵێکی کۆڵبەر نیوز، دوێنێ پێنج شەممە لەسەرسنوورە دەستکردەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٤ کۆڵبەر، کە خەڵکی هەورامان و مەریوان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن لەلایەن هێزەکانی باشووری کوردستانەوە دەستگیرکراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
کۆڵبەرنیوز ناوی یەکێک لەو دەستگیرکراوانەی ئاشکرا کردوە، کە ناوی موختار خالۆئی٠یە و خەڵکی دزلی-ی سەربە شاری مەریوان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، بەڵام ناوی ئەو سێ کەسەی دیکە تا ئێستا نەزانراوە و شوێنی ڕاگرتنیشیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی باشووری کوردستانەوە نادیارە.
ک٠ش