٤ کەس لە ئەندامانی ڕێوەبەری بەدەپە، دەستگیرکران

لە ناوچەی سێوەرگێ -ی رەحا لە باکووری کوردستان ٤ ئەندامی بەرێوەبەری بەدەپە ڕەوانەی زیندان کران.

هەمو هەوڵەکانی دەسەڵاتدارانی ئاکەپە بۆشکاندنی ئیرادەی گەلی کورد تێکشکاوە،هەربۆیە دەستی داوە بەردەوامە لە قڕکردنی سیاسی لە باکووری کوردستان.

٨ ئەندامی پارتی هەرێمی دیموکراتیک -بەدەپە کە لە ڕێکەوتی ٢٠ی شوبات /٣٠ ڕێبەندان لە ناوچەی سێوەرگی—رەحا دەسبەسەرکرابوون، دوای لێکۆڵینەوە ڕەوانەی دادگە کران.

بە پێی بڕیاری دادگە ٤ کەس لە ئەندامانی ڕێوەبەری هەدەپە فەرمانی زیندانیان بۆ دەرچو.