٥ كه‌س له سنووری باشوور - باكووری كوردستان به‌هۆی سه‌رما گیانیان له‌ده‌ستدا
٥ كه‌س كه له‌نێویاندا ٣ منداڵ هه‌ن، كاتێك ده‌یانویست له باشووری كوردستانه‌وه ده‌ربازی باكووری كوردستان بن، له سنووری شه‌مزینان به‌هۆی سه‌رما گیانیان له‌ده‌ستدا.
٥ كه‌س كه له‌نێویاندا ٣ منداڵ هه‌ن، كاتێك ده‌یانویست له باشووری كوردستانه‌وه ده‌ربازی باكووری كوردستان بن، له سنووری شه‌مزینان به‌هۆی سه‌رما گیانیان له‌ده‌ستدا.
له ده‌ڤه‌ری شه‌مزینانی سه‌ر به شاری جۆڵه‌مێرگ له باكووری كوردستان، ٥ كه‌س كه له ٣ منداڵ، ژن و پیاوێك پێكهاتبوون و ده‌یانویست ده‌ربازی باكووری كوردستان بن گیانیان له‌ده‌ستدا. به‌پێی زانیارییه‌كان هه‌ر ٥ كه‌سه‌كه كه ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن به‌هۆی سه‌رماوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
گوندنشینانی گوندی ماڤان-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی ڕووبارۆك له‌سه‌ر سنووری باشوور - باكوور ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتیانه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتیانه ڕاده‌ستی به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراون.
s.m