پارێزگاری سلێمانی و شاندێکی ڕۆژئاوا کۆبوونەوە
پارێزگاری سلێمانی و شاندی ڕۆژئاوای کوردستان، وێڕای باسکردن لە پتەکردنی پەیوەندی دوو قۆڵی، ئاوەدانکردنەوەی زیاتری کۆبانێ و دامودەزگاکانییشیان تاوتوێ کرد.
پارێزگاری سلێمانی و شاندی ڕۆژئاوای کوردستان، وێڕای باسکردن لە پتەکردنی پەیوەندی دوو قۆڵی، ئاوەدانکردنەوەی زیاتری کۆبانێ و دامودەزگاکانییشیان تاوتوێ کرد.
پاش نیوەڕۆی دوێنێ شەممە، لە بارەگای پارێزگای سلێمانی، دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، پێشوازی کرد، لە (چۆمان کەنعانی)، سەرپەرشتیاری گشتی پڕۆژەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و سەرۆکی ڕێکخراوی (هێڤی) و شاندێکی یاوەری و پێکەوە کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری سلێمانی و شاندی ڕۆژئاوای کوردستان، وێڕای باسکردن لە پتەوکردنی پەیوەندی دوو قۆڵی نێوانیان، گۆڕینەوەی ئەزموون و سودوەرگرتن لە یەکدیان خستە بەرباس. هاوکات ئاوەدانکردنەوەی زیاتری کۆبانێ و بونیاتنانەوەی دامودەزگاکانیشی تاوتوێ کرا و بۆ ئەو مەبەستە چەندین ڕێنوێنی و پێشنیار ڕاوەستەیان لەسەر کرا.
هـ.هـ