پارێزگاری وان بەرگری لە قەدەغە کرد و ئاژانسی فوراتی کردە ئامانج
محەمەد ئەمین بیلمەز پارێزگاری وان لەبارەی قەدەغەوە کە ٤ ساڵە بەردەوامە وتی،"سەیری هەواڵەکانی ئاژانسی فورات بکەن، هۆکاری قەدەغەکە دەبینین."
محەمەد ئەمین بیلمەز پارێزگاری وان لەبارەی قەدەغەوە کە ٤ ساڵە بەردەوامە وتی،"سەیری هەواڵەکانی ئاژانسی فورات بکەن، هۆکاری قەدەغەکە دەبینین."
محەمەد ئەمین بیلمەز پارێزگاری وان کە ١٥٠٠ ڕۆژە هەموو جۆرە چالاکیەکی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و کەلتوری لە شاری وان قەدەغە کردووە وتی،"سەیری هەواڵەکانی ئاژانسی فورات (ANF) بکەن هۆکاری قەدەغەکەتان بۆ ئاشکرا دەبێت."
بیلمەز بۆ ڕۆژنامەیەکی خۆجێی قسەی کرد و لەبارەی بەردەوامی قەدەغەی چالاکیەکان وتی:
"هۆکارێکی ئەوەیە کە ڕێکخستنی تیرۆر لە هەرێمەکەمان بناغەی ڕاپەرین دادەنێت. سەیری هەواڵەکانی (ANF) بکە، ئەو کاتە دەبینن کە بۆچی ئێمە قەدەغە ڕادەگەیەنین. دەیانەوێت دەست بە ڕاپەرین بکەن. واتە ئەگەر لێرە کاری تێکدەری و چالاکی نەکرێن، ئێمەش پێویستی بە قەدەغە نابینین. بۆیە گۆمانی سەرەکی ئێمە ئەوەیە کە ڕێکخستن دەیەوێت ڕاپەرین بکات."
ف.ق