پانسەر، گەریلای خەڵکی ئەڵمانیا شەهید بوو
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورک لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٨ گەریلایەکی خەڵکی وڵاتی ئەڵمانیا بەناوی باگەرنووژیان (میشێل پانسەر - Michael Panser) شەهید بووە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورک لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٨ گەریلایەکی خەڵکی وڵاتی ئەڵمانیا بەناوی باگەرنووژیان (میشێل پانسەر - Michael Panser) شەهید بووە.
ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
سوپای تورکی داگیرکەر لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨/٢٣ی سەرماوەز، هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. لە ئەنجامی ئەو هێرشە ئاسمانییەدا هاوڕێی خەڵکی ئەڵمانیمان باگەرنووژیان (میشێل پانسەر - Michael Panser) شەهید بوو. زانیارییەکان لەبارەی هاوڕێمان باگەر نووژیان بەم شێوەیەیە:
ناسناو: باگەر نووژیان
ناو و پاشناو: (میشێل پانسەر - Michael Panser)
شوێنی لەدایکبوون: ئەڵمانیا
دایک – باوک: (بەتینا- Bettina) (هانس ئولرش - Hans Ulrich)
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨/٢٣ی سەرماوەز/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
لە زاپاتیستایان هەتا هەپەگە پێشەنگایەتی سۆسیالیست
هاوڕێ باگەر نووژیان لە ساڵی ١٩٨٨ لە ئەلمانیا لە دایک بوو، هەر لەوێش گەورە بوو. هاوڕێ باگەر لەناو بنەماڵەیەکی بە نەریت سۆسیالیست گەورە بوو، بە هۆشیارییە سۆسیالیستەکەیەوە کەوتە گەڕان بە دوای ڕاستیدا. هاوڕێ باگەر باش زانیبووی کە ژیانێکی واتادار بە تێکۆشینی ڕاست بەدەست دێت. بەو تێگەیشتنە لە ئەڵمانیاوە هەتا مەکسیک، کۆلۆمبیا، فەنزوێلا و نیکاراگوا بووە خاوەن ڕابردوویەکی تێکۆشان. هاوڕێ باگەر کەسێکی ئەنتەرناسیۆنالیست بوو، لە گەڵ گەریلاکانی زاپاتیستا تێکۆشابوو و ببوە پێشەنگێکی ڕاستەقینەی سۆسیالیزم. هاوڕێ باگەر لە گەڕانە فەلسەفیی و ئایدیۆلۆژییەکەیدا، فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆی ناسی، بە خوێندنەوەی پارێزنامەی ڕێبەرایەتی بۆ تێکۆشانی ئازادی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەلی کورد لە ساڵی ٢٠١٧دا بەشداری ناو ڕیزەکانی پەکەکە بوو. بەتایبەتی دوای ئەوەی داعش هێرشی سەر کوردستانی کرد، بەبێ دڵەڕاوکێ ڕووی لە کوردستان کرد.
لە ماوەیەکی کوردتدا بە باشی فێری کوردی بوو
تێکۆشانە گەورەکەی هاوڕێ باگەر، لە فەلسەفەی ڕێبەرایەتیدا شارەزای کرد، لە ماوەیەکی کورتدا فێری ژیانی چیا بوو. هاوڕێ باگەر لە لایەکەوە هەوڵی دا ڕوانینە ئەنتەرناسیۆنالیستەکەی لە بنەما پتەوکاندا بەهێز بکات، لە لایەکەی دیکەوە خۆی لە گەریلایەتی، زمان، کەلتوور و هونەر پێشخست. بە ژیانە پڕ دیسپلینەکەیەوە، مۆرال، لەخۆبردویی و بە بڕیار هێزی بە هەموو هاوڕێکانی دەبەخشی، لە ماوەیەکی کورتدا هێندەی ئەوەی باش بخوێنێتەوە و بنووسێت فێری کوردی بوو و بووە شۆڕشگێڕێکی نمونە.
وەکو هاوڕێ حەقی قەرار، کەمال پیر، ئانردا وۆڵف (ڕۆناهی)، ئوتا شنایدەرباگنەر (نودەم)، یاقوب ڕایمەر (شیار)، سارا هاندێلمان (سارا) و چەندین گیانبەختکردووی دیکەی ئەنتەرناسیۆنالیستمان، هاوڕێ باگەر بەشداری نێو ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان بوو. بووە نمونەیەک بۆ پشتیوانی گەلان و بەو بەهایانەی کە لەناو بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان خوڵقاندبووی بووە خاوەن پێگەیەکی تایبەت.
بنەماڵەی بەڕێز پانسەر چەند بە هاوڕێ باگەر نووژیان سەربەرز و بەڕێزە. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی پانسەری خۆشەویست دەکەین و دەمانەوێت لە کەسایەتی هاوڕێ باگەر نووژیاندا شەهیدانی ئەنتەرناسیۆنالیست کە لەناو ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادیدا بەشداری کاروانی شەهیدان بوون جارێکی دیکە وەبیر بهێننەوە و بەڵێن دەدەین، بەهای شەهیدەکانمان بگەینینە سەرکەوتن".
ک-ش