پرسیاری هاوڵاتیان حکومەتی هەرێمی ئیحراج کردووە
کەمپینی هاشتاکی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەربارەی چارە نوسی ئەو ٤٠٠ ملیار دینارەی حکومەتی عێراق کە بۆ هەرێمی کوردستان ناردی بە مەبەستی دابەشکردنی بەسەر مووچەخۆراندا، حکومەتی هەرێمی ئیحراج کردوە.
کەمپینی هاشتاکی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەربارەی چارە نوسی ئەو ٤٠٠ ملیار دینارەی حکومەتی عێراق کە بۆ هەرێمی کوردستان ناردی بە مەبەستی دابەشکردنی بەسەر مووچەخۆراندا، حکومەتی هەرێمی ئیحراج کردوە.
لە ٢٠ی ئایاری ئەمساڵدا حکومەتی ناوەندی عێراق بڕی ٤٠٠ ملیار دیناری عێراقی ڕەوانەی کوردستان کرد، بەمەبەستی دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتیاندا، بەڵام زیاتر لە ٢٢ ڕۆژ تێپەر دەبێت بەسەر ناردنی ئەو بڕە پارەیەدا بەڵام تائێستا بەسەر موچەخۆراندا دابەش نەکراوە.
دوو ڕۆژ پێش ئێستا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەڕێی کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ڕایگەیاند: "پرسیارم ئاراستە بکەن وەڵامتان دەدەمەوە،"، لە دوای ئەوە سەدان هەزار هاوڵاتی بە کەمپینێکی هاشتاک پرسیاری چارەنوسی ئەوە ٤٠٠ ملیارەی لە سەرۆکی حکومەت دەکەن و دەلێن: "#کوا-چوارسەت-ملیارکە"
هاوڵاتیان بۆ ئەو مەبەستە بە هەزاران بڵاوکراوەیان لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان نوسیوە، بەسەدان تەنز و گۆرانی تەنزئامێز کاریکاتێریان دروست کردوە و هەموو ئەو شتانەش بۆ ئەوەیە حکومەت ڕەخنە بکەن و داوای مافە سەرتاییەکانی خۆیان بکەن.
ئەو پرسیارەی زۆربەی هاوڵاتیان و بەرفراوان بوونی کەمپینەکە، حکومەتی تووشی ئیحراجییەکی گەورە کردوە، هەرچەندە ڕاگەیاندنەکانی پارتی لە هەوڵی ئەوەدان کە ڕۆژەڤی هەرێمی کوردستان بگۆرن و بابەتی ٤٠٠ ملیارکە لە بیری هاوڵاتیان بببەنەوە، بەڵام تا ئێستا نەیانتوانیوە کاریگەری لەسەر ئەو ڕۆژەڤە دروست بکەن.
ئەو ڕۆژەڤە فراوانەی پرسیاری هاوڵاتیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە فەرمانبەران، مامۆستایان، هێزەکانی ناوخۆ، پێشـمەرگە و سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی شەش مانگیان لای حکومەتەوە وەریان نەگروە.
بەشێک لە چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئامانج لە دابەشنەکردنی مووچەی هاوڵاتیان ئەوەیە کە سەقفی داوکاری هاوڵاتیان لە داوکاردنی گۆڕینی سیستەمی حکومرانی و لە دەستاودەستی بنەماڵەییەوە بۆ دیموکراسی، داواکردنی دەرکردنی سوپای تورکیا لە خاکی هەریمی کوردستان، ئازادی ڕۆژنامەگەری، شەفافیەت لە داهاتی نەوت... هتدا، بچوک بکرێتەوە بۆ داوکاری پێدانی حەقی سەرەتایی خۆیان ئەویش موچەکانیانە.
ف.ق