پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یران ١١.٧%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و بوو به سێیه‌مین پارتی گه‌وره. ٩ په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له ئامه‌د سه‌ركه‌وتن كه یه‌كێكیان سه‌مرا گوزه‌له. گوزه‌ل پزیشكێكه كه به بڕیارنامه‌ی حكوومه‌ت له كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه. ئه‌و كه دوایین كاری هاوسه‌رۆكایه‌تیكردنی ژووری پزیشكانی ئامه‌د بوو، له په‌رله‌مان درێژه به تێكۆشانی خۆی ده‌دات. گوزه‌ل ده‌ستنیشانی كرد كه له‌پێناو ژنان، له دژی له‌كاردوورخستنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان و له‌پێناو لابردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادیی ئه‌و، له په‌رله‌مان تێده‌كۆشێت.
«داواكاریی سه‌ره‌كیی گه‌ل لابردنی گۆشه‌گیرییه»
سه‌مرا گوزه‌ل ده‌ستنیشانی كرد كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا به كارێكی سه‌ركه‌وتوانه ٩ كاندیدیان له ئامه‌د كردنه په‌رله‌مانتار و ناردنیانه په‌رله‌مان. گوتیشی: بۆ هه‌ڤاڵی ڕیزبه‌ندی ژماره ١٠ش، هێشتا سكاڵاكانی ئێمه به‌رده‌وامن و تانه‌مان له ئه‌نجامه‌كه داوه.
«سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌وڵیاندا هه‌ده‌په له‌ژێر به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردندا بهێڵنه‌وه، ئێمه ئه‌نجامێكی باشمان به‌ده‌ستهێنا. منیش نه‌ك وه‌ك سه‌مرا گوزه‌ل، به‌ڵام وه‌ك نوێنه‌رێكی گه‌ل له په‌رله‌مان ده‌بم. كاری ئێمه له په‌رله‌مان به گوێره‌ی ویستی گه‌ل ده‌بێت. له ماوه‌ی ٣ ساڵی ڕابردوودا له كاتی به‌رخۆدانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له ناوچه‌ی سوور هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌كی جدی ڕوویدا. ئه‌مه كاریگه‌ری له به‌شێكی گه‌وره‌ی گه‌ل كرد. به‌تایبه‌تیش كاریگه‌ری له گه‌لی سوور كرد و مێژوویه‌ك وێران كرا. گه‌ل داوای ئاشتی و دیموكراتی ده‌كات. كاری سه‌ره‌كیی ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای داواكارییه‌كانی گه‌ل ده‌بێت. بابه‌تی لابردنی گۆشه‌گیری له‌سه‌ر به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕۆژه‌ڤ و داواكاریی سه‌ره‌كیی گه‌له‌كه‌مانه. له كه‌سایه‌تیی به‌ڕێز ئۆجالاندا گۆشه‌گیری له‌سه‌ر گه‌لی كورده. ڕای گشتی و دیموكراتی له ئیمڕاڵییه. ئه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یان ناوێت، گۆشه‌گیری تووند ده‌كه‌ن.»
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و وه‌ك كارمه‌ندێكی ته‌ندرووستی ده‌چێته په‌رله‌مان و ده‌رباره‌ی كاره‌كانی له په‌رله‌مان گوتی: «ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی ته‌ندرووستی دیاری ده‌كات، سیاسه‌ته. سیاسه‌ته‌كانی ته‌ندرووستی زۆر لاواز بوون. له‌م بابه‌ته‌دا كێشه‌ی قورس دێنه پێش گه‌له‌كه‌مان. بابه‌تێك به ناوی «نه‌خۆشخانه‌كانی شار» هه‌یه. له بری ئه‌وه‌ی گه‌ل له نه‌خۆشی بپارێزرێت، به گه‌ل ده‌ڵێن «نه‌خۆش بن و بچنه نه‌خۆشخانه‌كان». جگه له‌مه، نه‌خۆشخانه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان درووست كردن كه گه‌ل به زه‌حمه‌ت ده‌توانن سه‌ردانی بكه‌ن. ته‌ندرووستی مافێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه و پێویسته بێ پاره و یه‌كسان بێت و به زمانی دایك ئه‌و خزمه‌تگوزارییه پێشكه‌ش بكرێت. به‌ڵام ئه‌م سیاسه‌تی ته‌ندرووستییه‌ی كه ئێستا هه‌یه به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه ناچێت.»
سیاسه‌تی ژن
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌مرا گوزه‌ل په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په باسی له‌وه كرد كه هه‌ده‌په زۆرترین ژنه‌په‌رله‌مانتاری ناردووه‌ته په‌رله‌مان. گوتی: «پارته‌كه‌مان ده‌یان ژنه‌په‌رله‌مانتاری نارده په‌رله‌مان. هه‌ده‌په پارتێكی ژنانه، ئێمه ئه‌مه‌مان به قسه و ئه‌نجامه‌كان خسته‌ڕوو. كاری ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسه‌تی ژن به‌رێوه‌ده‌چێت. له‌پێناو ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ژنان بونیاد بنرێت، ئێمه هه‌نگاو ده‌نێین. ژنان له‌و بوارانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به ئه‌وانه‌وه هه‌یه ده‌بنه خاوه‌ن ئیراده. هه‌روه‌ها دیوانی دادی ژنان بونیاد ده‌نرێن كه گوزارشت له‌و ژنانه ده‌كه‌ن كه توندوتیژییان له به‌رانبه‌ر كراوه، كاری ئێمه له بواری ژنانیش له په‌رله‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت. هه‌وڵ ده‌ده‌ین ڕێ له زیادبوونی توندوتیژیی دژی ژنان و كۆمه‌ڵكوژیی ژنان بگرین.
s.m