په‌كه‌كه: به‌دڵنیاییه‌وه تۆڵه‌ی شه‌هید هه‌ڵمه‌ت و هاوڕێكانی ده‌كه‌ینه‌وه
په‌كه‌كه ڕایگه‌یاند، «حه‌سره‌تی هاوڕێ هه‌ڵمه‌تی پێشه‌نگی ئازادیی كوردستان و دیموكراتیبوونی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین دژبه گۆشه‌گیری و فاشیزم، به سه‌ركه‌وتن ده‌گه‌یه‌نین.»
په‌كه‌كه ڕایگه‌یاند، «حه‌سره‌تی هاوڕێ هه‌ڵمه‌تی پێشه‌نگی ئازادیی كوردستان و دیموكراتیبوونی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین دژبه گۆشه‌گیری و فاشیزم، به سه‌ركه‌وتن ده‌گه‌یه‌نین.»
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه ده‌رباره‌ی شه‌هیدبوونی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی گشتیی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) دیار غه‌ریب و هاوڕێكانی كه له ئه‌نجامی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ڕۆژی ٥ی ته‌مووز\١٤ی پووشپه‌ڕ له قه‌ندیل شه‌هیدبووبوون، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
له ئه‌نجامی هێرشێكی پلانڕێژكراوی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست و سه‌ركوتكه‌ر به پشتیوانی هاوكار و سیخووڕه‌كانیان بۆ سه‌ر قه‌ندیلی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا، ڕۆڵه‌ی قاره‌مانی باشووری كوردستان، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی په‌كه‌كه و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی گشتیی كه‌جه‌كه هاوڕێ هه‌ڵمه‌ت (دیار غه‌ریب محه‌مه‌د) و میلیتانه به‌هاداره‌كانی پارتییه‌كه‌مان هاوڕێیان شاهین و ده‌وران شه‌هید بوون. به‌ڕێز، خۆشه‌ویستی و منه‌ته‌وه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه.
ئێمه باجی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه نامه‌ردانه‌یه له كوژه‌ران ده‌ستێنین و به‌دڵنیاییه‌وه تۆڵه‌ی شه‌هیده قاره‌مانه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه. حه‌سره‌ت و ئامانجی هاوڕێی شه‌هیدمان هه‌ڵمه‌ت-ی پێشه‌نگی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان و دیموكراتیبوونی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین دژبه گۆشه‌گیری و فاشیزم به سه‌ركه‌وتن ده‌گه‌یه‌نین.
بێ شك و گومان ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه دڕندانه‌یه، دوور نییه له ڕووداو و هێرشه سه‌ركوتكار، فاشیست و مێتینگه‌ره‌كان كه له ماوه‌ی ڕابردوودا كراون. به‌ڕاشكاوی دیكتاتۆره‌تیی فاشیستی ئه‌ردۆغان-باخچه‌لی به هێرشێكی به‌رنامه‌بۆداڕێژراو دوای شكستهێنانی له ئیسته‌نبووڵ، هه‌روه‌ها ئه‌و گورزه تووندانه‌ی له خواكورك و حه‌فتانین به‌ده‌ستی هێزه‌كانی گه‌ریلا ده‌یخوات، هه‌وڵی تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌دات و به زیاتركردنی زه‌خت، تێرۆر، ئه‌شكه‌نجه و هێرشه فاشیستییه‌كان ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی خۆی بپارێزێت. ئه‌م هێرشه فاشیست و سه‌ركوتكارییه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ڕووسیا و هێزه جیهانییه‌كانه‌وه پشتیوانی لێ كراوه و دیسان به هاوكاری هێزه خائینه‌كان ئه‌نجام دراوه. به‌ڕوون و ئاشكرایی ده‌بینرێت كه به تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست و سه‌ركوتكار ته‌نگه‌تاو ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و هێزانه به هاوارییه‌وه دێن و پشتگیری له هێرشه فاشیستییه‌كان یان هێرشه‌كانی دژبه بزووتنه‌وه‌ی ئازادیمان ده‌كه‌ن. به‌م شێوه‌یه ده‌یانه‌وێت فاشیزمی ده‌وڵه‌تی تورك له‌سه‌رپێ بهێڵنه‌وه. بۆیه ئه‌م هێزانه به‌رپرسن له‌و كۆمه‌ڵكوژی و فشاره ڕۆژانه‌ییانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له باكوور، باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به‌شه‌كانی دیكه ده‌یكات.
جارێكی دیكه ئه‌و هێزانه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و ئه‌م بانگه‌وازه‌یان ئاراسته ده‌كه‌ین؛ پشتیوانییه‌كانتان له تاوانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك كه هێرشی دڕندانه، كرده‌وه‌ی سه‌ركوتكاری و فاشیستی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه و به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر گه‌لی كورد ده‌كات، بكشێننه‌وه. مه‌بنه هاوكاری قڕكردنی گه‌لی كورد! له هه‌مان كاتدا به كوژه‌ره فاشیست و قڕكه‌ره‌كان و سیخووڕه‌كان ده‌ڵێین؛ چه‌نده هێرشه فاشیست و قڕكه‌ره‌كان زێده ببن، چه‌نده فشار و هێرشه‌كانی سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كورد و تورك زێده ببن، چه‌نده سه‌ركوتكاری و كاری تێرۆریستی بكرێت، هه‌ر ناتوانن دیكتاتۆره‌تیی فاشیست و قڕكه‌ر له‌سه‌رپێ بهێڵنه‌وه. ناتوانن ته‌مه‌نی خۆتان درێژ بكه‌نه‌وه. هیچ شتێك ناتوانێت ڕزگارتان بكات. له‌نێو ئه‌و خوێنه‌دا ده‌خنكێن كه ڕژاندووتانه. ئێمه تۆڵه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی سه‌ر گه‌لی كورد و توركیا یه‌ك به یه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه. وه‌ك چۆن گه‌لی باشووری كوردستان فاشیزمی سه‌دامی ڕووخاند و سه‌ركه‌وت، به یادكردنه‌وه‌ی هاوڕێ هه‌ڵمه‌ت-یش زیاتر ده‌گاته زانابوون. ئێمه، فاشیزمی ده‌وڵه‌تی تورك و هاوكاره‌كانتان له‌سه‌ر خاكه‌كه‌مان ده‌رده‌كه‌ین!
سوودێكی گه‌وره‌ی به تێكۆشانی دیموكراتیبوونی باشووری كوردستان گه‌یاند
ده‌بێ گه‌لی وه‌ڵاتپارێز و هه‌موو هێزه شۆڕشگێڕه‌كان باش بزانن كه هاوڕێ هه‌ڵمه‌ت له ته‌مه‌نی لاوی‌دا هاتووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی تێكۆشانی ئازادی. ٢٥ ساڵی ته‌مه‌نه به‌هاداره‌كه‌ی له‌پێناو تێكۆشانی برایه‌تیی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و ئازادیی گه‌لی كورد ته‌رخان كردووه. په‌روه‌رده‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆی بینیوه، له شه‌ڕدا هه‌موو ئه‌ركه شۆڕشگێڕییه‌كانی تا ده‌گاته ئه‌ندامه‌تیی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی گشتیی كه‌جه‌كه و كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی په‌كه‌كه وه‌رگرتووه. میلیتانێكی عه‌گیدی شۆڕشگێڕی و وه‌ڵاتپارێزێكی كورد بوو. ماوه‌یه‌كی درێژ له باشووری كوردستان خه‌باتی پراكتیكی كرد و سوودێكی گه‌وره‌ی بۆ تێكۆشانی دیموكراتیبوونی باشوور هه‌بووه.
له په‌روه‌رده‌كردنی هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌له‌كه‌مان له باشووری كوردستان به‌تایبه‌تی ژن و گه‌نجان، له هێڵی وه‌ڵاتپارێزیی ئاپۆییدا بۆ ڕێكخستن و شاره‌زابوون له خه‌بات هه‌وڵێكی گه‌وره‌ی دا. ماوه‌یه‌كی درێژه له دژی داگیركاری و مێتینگه‌ریی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست له به‌رخۆدانی گه‌ریلادا بوو. بۆ ئه‌وه‌ی كورد و سیاسه‌تی كورد له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستاندا ببێته یه‌ك، هه‌میشه له خه‌باتێكی گه‌وره‌دا بووه. به‌م شێوه‌یه له لایه‌ن ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و هه‌نده‌ران ناسرا و بوو به‌و شۆڕشگێڕه‌ی باس ده‌كرێت.
ده‌رباره‌ی ئه‌م هێرشه، ئاشكرایه كه به‌شێوه‌یه‌كی پیلانڕێژكراو و ڕێكخراو ئه‌نجام دراوه. دیاره كه هێزه فاشیسته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك پشتگیری‌یان له‌و سیخووڕ و نۆكه‌رانه وه‌رگرتووه كه بۆ بڕێك شۆربا خۆیان فرۆشتووه. ئێمه وه‌ك گه‌ل و بزووتنه‌وه له ئاستێكی گرنگدا ئه‌مانه ده‌زانین و ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌ناسین. ڕایده‌گه‌یه‌نین، به‌باشی تۆڵه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه له كوژه‌ره‌كان ده‌كه‌ینه‌وه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بانگی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه به خۆیان ده‌ڵێن شۆڕشگێڕ، دیموكرات و وه‌ڵاتپارێزی كورد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن. ئێمه ڕایده‌گه‌یه‌نین، یادكردنه‌وه‌ی هاوڕێ هه‌ڵمه‌ت سوێندی تۆڵه‌كردنه‌وه و سوێندی ئازادییه.
خاوه‌نداره‌تی له هاوڕێ هه‌ڵمه‌ت بكه‌ن
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بانگی كوردستانییانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌تایبه‌تی باشووری كوردستان، هه‌روه‌ها گه‌له‌كه‌مان له هه‌نده‌ران، ژن و گه‌نجان، ڕه‌نجده‌ران، هه‌موو هێزه شۆڕشگێڕ و دیموكراته‌كان، هه‌ر كه‌سێك كه خۆی به وه‌ڵاتپارێزی كورد ده‌زانێت و هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی كورد ده‌كه‌ین كه له دژی هێرشه قڕكه‌ر و فاشیستییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و كۆمه‌ڵكوژییه‌كان بوه‌ستنه‌وه. به هێز خاوه‌نداره‌تی له یادی شۆڕشگێڕ و وه‌ڵاتپارێزی گه‌وره هاوڕێ هه‌ڵمه‌ت بكه‌ن و له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه تێكۆشانی ئازادی و دیموكراتی گه‌شتر بكه‌ن. له دژی گۆشه‌گیری و فاشیزم ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان ئازاد بكه‌ن و له هه‌موو مه‌یدانێكی تێكۆشانی ئازادیی كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، دیموكراتی گه‌شتر بكه‌ن. جارێكی دیكه بانگه‌واز ده‌كه‌ین كه به‌هێزه‌وه به‌شداری له مه‌ڕاسیمی یادكردنه‌وه‌ی هاوڕێ هه‌ڵمه‌ت و هه‌موو شه‌هیده‌كانمان بكه‌ن و چالاكیی جه‌ماوه‌ری و دیموكراتییانه ساز بكه‌ن.
s.m