راگەیەندراوێک لە نوسینگەی یاسایی سەدەوە

نوسینگەی یاسایی سەدە رایگەیاند، "دەبینین کە لە بەرامبەر بەڕێز ئۆجالان بە شێوەیەکی ساختەکارانە، چەواشەکارانە و دوور لە خۆشەویستی و رێز مامەڵە دەکرێت. هەوڵی تێکدانی هەوڵدانەکانی بۆ ئاشتی و چارەسەری لە ئارادایە".

نوسینگەی یاسایی سەدە سەبارەت بە هەوڵە درۆیینە و بێڕێزییەکان لە بەرامبەر رێبەر ئاپۆ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

"لەم کاتەدا هەموومان دەبینین کە موەکیلەکەمان بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لەپێناو بونیادنانی ژیانێکی هاوبەشی دیموکراتیک، ئازاد و یەکسان هەوڵ دەدات رۆڵی مێژوویی خۆی بگێرێت. لە بەرامبەر دژایەتی و هەوڵەکانی چارەسەرنەکردنی پرسی کورد، ئەو لە ناو هەلومەرجی گۆشەگیریدا لەپێناو ئاشتیدا تێکۆشانی بێ وچان بەڕێوەدەبات.

لەوەها کاتێکی مێژوویی و هەستیاردا لە بری مامەڵە و هەڵسوکەوتی ئەخلاقی بۆ هاریکردنی کردنی هێنانەکایەی چارەسەری دیموکراتیک، دەبینین کە لە بەرامبەر بەڕێز ئۆجالان بەشێوەیەکی درۆیینە، چەواشەکارانە و دوور لە خۆشەویستی و رێز مامەڵە دەکرێت. ئێمە دەزانین کەناڵە تەلەڤزیۆنیەکان و میدیای دیجیتاڵ لەو مشتومڕانەی لەم ئاستەدا بە ناوی تێگەیشتن لە قۆناغەکە بەڕێوەی دەبەن کە خاوەن کێشەی عەقڵیەت و دوور لە ئەخلاقن، ئەمەش بۆ تێکدانی هەوڵەکانی ئاشتی و چارەسەرییە. مامەڵە و هەڵسوکەوتی بەم جۆرە لە کەسایەتی بەڕێز ئۆجالاندا لە بەرمابەر هێزی چارەسەری ئەو و لە دژی هزری ئازادی ئەوە کە بە فەلسەفەی ' ژن، ژیان، ئازادی' بە تەواوی جیهاندا بڵاوبووەتەوە.

لەبەر ئەوە داوا لە هەموو کەس دەکەین کە بە زمانی ئاشتی بیربکەنەوە، بدوێن، هەڵوێستی ئەرێنی نیشان بدەن و لەپێناو گەیشتن بە بوار و بەستێنێکی دیموکراتیک رەنج و ئەندێشەیان نیشان بدەن".