چالاکوانان لە تشرین: بەنداوەکەمان دەپارێزین
جەماوەری گەل کە لە بەنداوی تشرین لە دژی داگیرکاریی لە نێو بەرخۆداندایە، لە دووەم ڕۆژی چالاکییەکانیاندا ڕیانگەیاند لە تێکۆشان بەردەوام دەبن.
جەماوەری گەل کە لە بەنداوی تشرین لە دژی داگیرکاریی لە نێو بەرخۆداندایە، لە دووەم ڕۆژی چالاکییەکانیاندا ڕیانگەیاند لە تێکۆشان بەردەوام دەبن.
چالاکوانانی قەڵغانی زیندوو لە بەنداوی تشرین بۆ ئاژانسمان قسەیانکرد و بڕیارداری خۆیان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک دووپاتکردەوە.
باوکی نەورۆز ئیبراهیم عەبدی کە لە شاری کۆبانێ-وە بەشداربووە ئاماژەی بەوەدا بەهۆی هێرشەکانەوە مانگێکە کارەبا و ئاوییان بڕدراوە و وتی: "لێرەین بۆ ئەوەی بۆ گەل و شەڕڤانانمان ببینە قەڵغانی زیندوو."
هەر لە چالاکوانانی قەڵغانی زیندوو عەبدول محمەد خێرزادا کە هەمان شێوە لە شاری کۆبانێ-وە بەشداربووە ئاماژەی بەوەدا وێڕای هەموو هێرشەکان ماوەی دوو ڕۆژە لێرەن بۆ پارێزگاری لە بەنداوەکە و بە هەموو ئیرادەیەکەوە لە دژی هێرشەکان دەوەستنەوە.
هاوڵاتییەکی دیکەش بەناوی فەتحی مسلم کە لە شاری کۆبانێ-وە هاتبوو، دەسنیشانیکرد وەک چۆن ئەوەی بە بەرخۆدانی کۆبانێ داعشییان تێکشکاند، هەمان شێوە بە بەرخۆدانی ئێستاش تێکشاندن دەکەن بە بەشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی.