په‌كه‌كه شه‌هیدبوونی ٣ شۆڕشگێڕی ئاشكرا كرد
كۆمیته‌ی پشتیوانیی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی په‌كه‌كه ڕایگه‌یاند، ٣ شۆڕشگێڕ؛ حوسێن پۆیراز (ڕوبار دیجله)، نیهاد ئایاز (خه‌لیل) و ئه‌حمه‌د كلچ (موراد ده‌پ) له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بوون.
كۆمیته‌ی پشتیوانیی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی په‌كه‌كه ڕایگه‌یاند، ٣ شۆڕشگێڕ؛ حوسێن پۆیراز (ڕوبار دیجله)، نیهاد ئایاز (خه‌لیل) و ئه‌حمه‌د كلچ (موراد ده‌پ) له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بوون.
كۆمیته‌ی پشتیوانیی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی پارتیی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و یادی ٣ شۆڕشگێڕی كرده‌وه كه له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، «ئێمه شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵانمان ڕوبار (حوسێن پۆیراز)، خه‌لیل (نیهاد ئایاز) و موراد (ئه‌حمه‌د كلچ) بۆ گه‌لی خۆمان و ڕای گشتیی دیموكراتی ئاشكرا ده‌كه‌ین. به‌ڵێن ده‌ده‌ین وه‌ك گوزارشتكاری باشی ئه‌وان هه‌میشه به شوێنپێی ئه‌واندا له‌سه‌ر دۆزه‌كه‌یان به‌رده‌وام بین و ڕه‌نجی ئه‌وان، تێكۆشین و هه‌ڵوێستیان به سه‌ركه‌وتن بگه‌یه‌نین.»
«شه‌هیدانی ئێمه به‌ڵگه‌ی شه‌ڕه‌فن»
به‌یاننامه‌ی كۆمیته‌ی پشتیوانی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی په‌كه‌كه وه‌هایه:
شه‌هید بۆ گه‌لان له ئاستی پیرۆزترین داستان و ده‌سته‌ی به‌هاكان، واتادارترین گوزارشت و شه‌ڕه‌فی ژیاندان و نموونه‌گه‌لی خوهدایینی ئه‌خلاقین. له‌ژێر بۆن و به‌رامه‌ی ژینیاندا، شه‌هیدانی ئێمه سه‌رچاوه‌ی ئافراندنی داهاتوون. وه‌ك بیره‌وه‌ی و سیانه‌تی خۆیان له سه‌رده‌می ئێستا ده‌ژین. گرێدراون به داهاتووی ئه‌وینی ئازادی و هاواری دانه‌مركاوه‌ی ڕاپه‌ڕینن. بۆ ئه‌وان ڕابردوو نییه. ئه‌وان پردی بهیهكهوهگهیاندنی ڕابردوو، ئێستا و داهاتوون. ئه‌وان ده‌بنه مه‌رگی مه‌زڵوومه‌كان و ده‌بنه زمانی هه‌ژاران. ئه‌وان وه‌ك ڕه‌مزێك كه ناسڕدرێته‌وه ئازار و ڕاپه‌ڕینی گه‌لان له بیره‌وه‌ریی خۆیاندا هه‌ڵده‌گرن. ئه‌وان ڕه‌مز و گوزارشتێكن كه ناسڕدرێنه‌وه. هێزی واتای كۆمه‌ڵایه‌تین كه به ژیانی نوێ زیاد ده‌كات - ئه‌خلاق و په‌یكه‌ری ئازادین. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و شوێنه‌ی ئه‌وانی لێ ده‌ژین سه‌ردانه‌واندن و فریخواردن بۆ زاڵمهكانی لێ نییه. به شێواز و مامه‌ڵه‌ی پێچه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مێژوویی و ڕاستیی گه‌له‌كه‌مان، لێگه‌ڕانی «خۆژیاندن و دانه ژیان»ی نییه.
شه‌هیدانی ئێمه به ڕۆح و مه‌رگی خۆیان به‌ڵگه‌ی شه‌ره‌فی ئه‌م خاكه‌یان نه‌خشاندووه. زانینی كۆمهڵاتیبوون و ڕۆحی هۆشی هاوبه‌شی ئێمه‌ن. شوێنه‌واری ژیان و به‌ڵێنی ئامانجه‌كانی ئێمه‌ن.
«هه‌ڤاڵ ڕوبار وه‌ك ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی په‌كه‌كه خه‌باتی ده‌كرد»
له‌به‌رئه‌وه؛ له ئه‌ده‌بیاتی گه‌لی كورددا هه‌ر شه‌هیدبوونێك خۆشه‌ویستییه‌كی بێ سنووره - په‌یوه‌ستبوون و بیرهوهرییهكه، له دژی زوڵم قینێكی گه‌وره و ڕاپه‌ڕینه - ئاگری به‌رخۆدانی بێ كۆتاییه و دانامركێته‌وه.
یه‌كێك له‌و سمبوولانهی به‌رخۆدانی شكۆدار كه هه‌رگیز نامرێت هه‌ڤاڵ ڕوبار دیجله (حوسێن پۆیراز)ه كه ساڵی ١٩٦٠ له خێزانێكی هه‌ژاردا له ناوچه‌ی گووروون-ی سێواس له‌دایكبووه و له كۆتایی ساڵی ١٩٧٨ هاتووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه.
هه‌ڤاڵ ڕوبار له دیلۆك، فه‌له‌ستین، زیندان، بۆتان، زاگرۆس و زۆر شوێنی باشووری وه‌ڵات چالاكانه له ئاستێكی به‌رزدا خه‌باتی كردووه. هه‌ڤاڵ ڕوبار كه له بواری جیاجیای بزووتنه‌وه‌ی ئازادی‌دا ئه‌ركی جیاجیای له ئه‌ستۆ گرتووه، وه‌ك ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی په‌كه‌كه خه‌باتی ده‌كرد.
هه‌ڤاڵ ڕوبار له ئاستی به‌رزی گوزارشتكردنی هاوڕێیه‌تی و به‌رخۆداندا بوو. به ئیراده و لێهاتووییه‌كه‌ی له خه‌باتی پراكتیكدا هه‌میشه وه‌ك میلیتانێكی بژارده‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی یادی ده‌كرێته‌وه.
هه‌رچه‌نده هه‌ڤاڵ ڕوبار له‌دایكبووی ناوچه‌ی گووروون-ی سێواس-ه به‌ڵام ئه‌و شوێنه‌ی لێی گه‌وره بووه - ئه‌و هه‌رێمه‌ی تیایدا بزووتنه‌وه‌ی ئازادی ناسیوه و وه‌ك شۆڕشگێڕێكی چالاك به‌شداری له خهباتهكاندا كردووه و هه‌نگاوی تێدا هاویشتووه، دیلۆك-ه. هه‌ڤاڵ ڕوبار كه له زووه‌وه وه‌ك چالاك به‌شداری له خه‌باتی تێكۆشینی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی‌دا كردووه، ته‌نیا وه‌ك كه‌سێك به‌شداری نه‌كردووه. به‌ڵكوو به‌ر له هه‌ر كه‌س هۆشمه‌ندیی ئازادی له‌نێو ته‌واوی خانه‌واده و ده‌وروبه‌ری خۆی چاند. توانی خانه‌واده و ده‌وروبه‌ریی خۆی بكاته خانه‌واده هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی. هه‌ڤاڵ ڕوبار هه‌م خانه‌واده‌كه‌ی گه‌یانده دۆخی خانه‌واده‌یه‌كی سه‌ره‌كیی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی هه‌میش ڕیز به ڕیز ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌ی وه‌ك شۆرشگێڕی شاره‌زا هاتنه نێو ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی. هه‌ر له‌و ڕێیه‌دا خوشكه‌كانی هه‌ڤاڵ ڕوبار؛ هه‌ڤاڵ ڕه‌وشه‌ن ناسراو به دیجله و هه‌ڤاڵ هاندان ناسراو به ده‌نیز له كاتی جیاوازدا له‌نێو ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی‌دا چوونه ڕیزی كاروانی شه‌هیدان.
«هه‌ڤاڵ حوسێن پۆیراز میلیتانێكی بژارده‌ی په‌كه‌كه بوو»
به‌ڵێ، هه‌ڤاڵ ڕوبار (حوسێن پۆیراز) به‌ر له هه‌ر كه‌س زۆرینه‌ی ده‌وروبه‌ریی خۆی ڕێكخست و له ده‌وری تێكۆشیندا كۆی كردنه‌وه. خۆیشی هه‌ر زوو چووه قادی فه‌له‌ستین، په‌روه‌رده‌ی خۆی بینی و بۆ تێكۆشینی گه‌ریلا گه‌ڕایه‌وه وه‌ڵات. هه‌رچه‌نده له تێكۆشینی دژبه داگیركاریدا ساڵی ١٩٨٣ له شه‌ڕێكی دژبه داگیركه‌راندا به دیل گیرا، به‌ڵام وه‌ك گوزارشتكارێكی گه‌وره‌ی ئیراده و وه‌ك شه‌ڕڤانێكی رێبه‌ر ئاپۆ ساڵی ١٩٩١ له ده‌ستی دوژمن ڕزگاری ده‌بێت و دووباره ڕوو ده‌كاته‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین. ده‌چێته‌وه ئه‌و شوێنه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆی لێیه و به‌م شێوه‌یه ده‌ریده‌خات كه شه‌ڕڤانێكی بلیمه‌تی شۆرشه.
كاتێك هه‌ڤاڵ ڕوبار له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌چێته لای ڕێبه‌ر ئاپۆ، ڕه‌وشه‌ن-ی خوشك و هه‌ڤاڵی هه‌نگاوی سه‌ره‌تای شۆڕشگێڕیی كارامه‌ی ناوه و له لای ڕێبه‌ر ئاپۆیه.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڤاڵ ڕوبار بۆ جاری دووه‌م له مه‌یدانی پێشه‌نگایه‌تییه‌وه ڕوو له وه‌ڵات ده‌كات، له حه‌فتانین و زۆر شوێنی بۆتان خه‌باتی شۆڕشگێڕی ده‌كات و دواتریش له باشووری وه‌ڵات زۆر كار و خه‌بات به‌ڕێوه‌ده‌بات. هه‌ڤاڵ ڕوبار كه ئه‌ركه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانده‌یی جۆربه‌جۆری خستووه‌ته ئه‌ستۆی خۆی به‌ر له هه‌ر شتێك به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ گه‌ل ده‌ناسرایه‌وه. له به‌رزترین ئاستدا هه‌ستی به‌رپرسایه‌تیی شۆڕشگێری له‌خۆده‌گرت. له هه‌ر شوێنێك خه‌باتی كردبا له‌و شوێنه به‌رزترین ئاستی به‌شداری و هه‌ستی به‌رپرسایه‌تیی پێویستی شۆڕشگێڕی دروست ده‌بوو و به كرده‌وه‌ش پیشانی ده‌دا.
به‌كورتی هه‌ڤاڵ ڕوبار (حوسێن پۆیراز) به ژیان، هه‌ڵوێست، هێزی ڕامان و قووڵبوونه‌وه‌ی خۆی و ڕهنجدهرییهكهی له گیان و كاراكته‌ری گه‌لپارێزی نزیك بووه‌ته‌وه و بووه به میلیتانێكی بژارده‌ی بزووتنه‌وه‌ی په‌كه‌كه. بووه به سمبوولی هێڵی ڕێبه‌ر ئاپۆ و فه‌لسه‌فه‌ی ئاپۆیی.
ئه‌و میلیتانه به‌هادار و بژارده‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی (هه‌ڤاڵ ڕوبار) شه‌وی ٦ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٧ له ئه‌نجامی بۆردومانی ئاسمانیی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست و داگیركه‌ر له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ خه‌لیل (نیهاد ئایاز) و موراد (ئه‌حمه‌د كلچ) چوونه كاروانی شه‌هیدان. وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی ئازادی كه شۆڕشگێڕێكی به‌م شێوه‌یه به‌شداری له شۆڕشدا كردووه، به‌ڵێنی هه‌میشه‌یی به نه‌وه‌ی نوێ، خانه‌واده به‌هاداره‌كه‌ی و گه‌لی كوردستان ده‌ده‌ین كه له ئاستی هێڵی ئازادی‌دا به‌یه‌كیان ده‌گه‌یه‌نینه‌وه و به كرده‌وه به‌ڵێنه‌كه‌مان بۆ به‌دیهێنانی خه‌یاڵ و ئامانجه‌كانی ئه‌و شه‌هیدانه ده‌سه‌لمێنین.
«هه‌ڤاڵ خه‌لیل وه‌ك شۆڕشگێڕێكی كارامه ماوه‌یه‌كی درێژ خه‌باتی كرد»
میلیتانێكی دیكه كه له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ ڕوبار (حوسێن پۆیراز) چووه كاروانی شه‌هیدان، هه‌ڤاڵ خه‌لیل (نیهاد ئایاز)ه. هه‌ڤاڵ خه‌لیل له ساڵی ١٩٨٦ له ئیسته‌نبووڵه‌وه هاته نێو ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی. ئه‌و ساڵی ١٩٦٤ وه‌ك منداڵی خانه‌واده‌یه‌كی خۆشگوزه‌ران له گوندی ده‌پ-ی ئه‌له‌زیز له‌دایكبووه. هه‌ڤاڵ خه‌لیل دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی كرد به بزووتنه‌وه‌ی ئازادییه‌وه له ماوه‌یه‌كی كورتدا به دیل كه‌وته ده‌ستی داگیركه‌ران. له مانگه سه‌ره‌تاكانی ساڵی ١٩٩٠ له زیندان ڕزگاری ده‌بێت و ڕوو له چیا ئازاده‌كان ده‌كاته‌وه. له بۆتان، زاگرۆس، سه‌رحه‌د، بادینان و زۆر شوێنی باشوور خه‌باتی كردووه. له ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات له ئوروس، قه‌فقاسیا و ئه‌رمه‌نستان وه‌ك میلیتانێك به‌شداری له خه‌بات كردووه. هه‌ڤاڵ خه‌لیل كه له به‌هاری ته‌مه‌نی لاوێتیدا هاتووه‌ته نێو بزووتنه‌وه‌ی ئازادی له ده‌یان شوێن خه‌باتی شۆڕشی كردووه و به‌ر له هه‌ر شتێك به ڕه‌نجده‌ری و به‌شدارییه‌كی كارا ده‌ناسرا. هه‌ڤاڵ خه‌لیل كه بوو به سمبوولێكی ڕه‌نج ده‌یزانی كامه ده‌ستكه‌وته به چ زه‌حمه‌تییه‌ك به‌ده‌ستهێنراوه. به‌م زانابوونه‌وه بووه‌ته میلیتانێكی گه‌وره‌ی پاراستنی به‌هاكان. یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌كانی میلیتانی په‌كه‌كه ئه‌وه‌یه هه‌م به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌گرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژیان ده‌كات و هه‌میش ئه‌وه‌ی هه‌یه به به‌سی نازانێت و به‌دوای باشتردا بگه‌ڕێت. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی له كه‌سایه‌تیی هه‌ڤاڵ خه‌لیلدا شێوه‌ی گرتبوو.
كاتێك ناوی هه‌ڤاڵ خه‌لیل ده‌گوترا، سه‌ره‌تا تایبه‌تمه‌ندیی هه‌ستی به‌رپرسایه‌تی به‌بیری هه‌ر هه‌ڤاڵێكدا ده‌هاته‌وه. كاری ئه‌و بێت یان نا - له هه‌ر شوێنێك پێویستیی هه‌ڤاڵێك یان گرووپێكی هه‌ڤاڵان هه‌بوایه هه‌موو هه‌ڤاڵان ده‌یانزانی كه هه‌ڤاڵ خه‌لیل له‌وێ ئاماده ده‌بێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڤاڵ خه‌لیل ده‌یزانی هه‌ڤاڵه‌تیی په‌كه‌كه ته‌نیا قسه نییه. له هه‌موو بوارێكی ژیاندا هه‌م به قسه، هه‌م به ڕامانی خۆی و هه‌میش به به‌شدارییه‌كی كرداری میلیتانێكی ژیانێكی چڕ‌وپڕ بوو.
هه‌ڤاڵ خه‌لیل وه‌ك شۆڕشگێڕێكی كارامه ساڵانێكی درێژ له خه‌باتدا بوو. له فه‌رمانداره‌تی، به‌رپرسایه‌تیی دارایی و بواری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خه‌باتی ئایدیۆلۆژیدا بووه. بهڕهنجدهری، هه‌ستی به‌رپرسایه‌تی، پراكتیكبوون، لێهاتوویی و هه‌ڵوێستی له به‌رانبه‌ر هه‌ڵه‌كان، هه‌میشه یادی هه‌ڤاڵ خه‌لیل ده‌كرێته‌وه و به نموونه داده‌نرێت. ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه تایبه‌تمه‌ندییه بژارده‌كانی ئه‌و له‌نێو تێكۆشانی خۆماندا بپارێزین. سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده، هه‌ڤاڵان و گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین.
«هه‌ڤاڵ موراد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربازی نه‌كات ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات»
یه‌كێك له هه‌ڤاڵانی دیكه‌مان كه له ئه‌نجامی هێرشی ده‌وڵه‌تی فاشیست و داگیركه‌ردا شه‌هید بوو، هه‌ڤاڵ موراد (ئه‌حمه‌د كلچ)ه. هه‌ڤاڵ موراد كه ساڵی ١٩٩٨ هاتووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی، له ساڵی ١٩٧٨ له ده‌پێ له‌دایكبووه.
هه‌ڤاڵ موراد كه له ژینگه‌یه‌كی وه‌ڵاتپارێزدا له‌دایكبووه، هه‌ر زوو تێكۆشینی ئازادی ناسیوه. له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا كاری سه‌خت ده‌كات و به چاوی خۆی چه‌رخی داگیركاری ده‌بینێت. له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ داگیركاری و چه‌وساندنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی چالاك ده‌چێته نێو خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجان. هه‌ڤاڵ موراد كه ئاماده نه‌بووه سه‌ربازی بۆ هێزی داگیركه‌ر بكات چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات و دوای ماوه‌یه‌كی كورت له ساڵی ١٩٩٨ هاته نێو ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی. هه‌ڤاڵ موراد كه ماوه‌یه‌كی درێژ له ئه‌ورووپا خه‌بات ده‌كات، له كۆنگره‌ی ئیسلامیی كوردستان (HÎK) بگره له زۆر وه‌ڵاتی ئه‌ورووپا و له چه‌ندین بواره‌وه به‌رپرسایه‌تی هه‌ڵگرتووه و خه‌باتی جۆربه‌جۆری كردووه. له بواری گه‌ریلادا ساڵانێكی درێژ ئه‌وه‌نده‌ی ده‌رفه‌ت هه‌بووه به‌شداری كردووه.
هه‌ڤاڵ موراد به كه‌سایه‌تیی ڕه‌نجده‌ری چالاك به‌شداری كرد و له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه بوو به كه‌سێكی خۆشه‌ویست. ئه‌زموونی ساڵانێكی درێژی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی بۆ خۆی كرده به‌ها و له پاراستنی به‌ها ماددی و مه‌عنه‌ویه‌كاندا بووه میلیتانێكی هه‌ره بژارده.
له‌و كاته‌دا كه هه‌ڤاڵ موراد ڕووی له وه‌ڵات و نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا كردووه، له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانیی ده‌وڵه‌تی فاشیست و داگیركه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ ڕوبار و خه‌لیل چووه ڕیزی كاروانی شه‌هیدان.
ڕێبه‌ر ئاپۆ، هه‌میشه ده‌رباره‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی و میلیتانه‌كانی گوتوویه‌تی، «له مه‌به‌ستی جددیه‌ت و ئامانجه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌دا دیاره، ئه‌ندامه‌كانی به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوی خۆیان دابخه‌ن له‌پێناو ئامانجی به‌رزدا هه‌میشه ئاماده‌ن به‌هادارترین هه‌بوونی خۆیان فیدا بكه‌ن. ئه‌گه‌ر تۆ ده‌ته‌وێت له مه‌به‌ستی ڕێكخستنێك فێر بیت، سه‌یری هه‌لومه‌رجی ئاسایی و زه‌حمه‌تی بكه، بزانه له كاتی هه‌ر جۆره زهحمهتییهكدا كاتێك پێویسته ئاماده‌ن له‌پێناو ئامانجه‌كه‌یان بمرن یان نا.»
هه‌روه‌ها «ئه‌گه‌ر له‌پێناو دۆزێكدا كه‌سانێك هه‌بن بمرن، ئه‌و كاته ئه‌و دۆزه شایه‌نی بهرزكردنه. خۆی له‌خۆیدا ئه‌گه‌ر به‌بێ زه‌خت، به‌ڕاستی له‌پێناو ئه‌ركێكی ناچاری، به دڵنیاییه‌كی گه‌وره كارێك بكرێت كه مردنی تێدا بێت و به‌دڵخۆشییه‌وه به‌پیرییه‌وه بچن، ئه‌وه پێوانه‌ی گه‌وره‌یی ئه‌و بزووتنه‌وه و كه‌سه‌یه. ئه‌مه ده‌بێته سه‌لمێنه‌ری.»
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، له كاتێكدا شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵانی خۆمان ڕوبار (حوسێن پۆیراز)، خه‌لیل (نیهاد ئایاز) و موراد (ئه‌حمه‌د كلچ) به گه‌لی خۆمان و ڕای گشتیی دیموكراتی ئاشكرا ده‌كه‌ین، به‌ڵێن ده‌ده‌ین وه‌ك گوزارشتكاری باشی ئه‌وان هه‌میشه به شوێنپێی ئه‌وان له‌سه‌ر دۆزه‌كه‌یان به‌رده‌وام بین و ڕه‌نجی ئه‌وان، تێكۆشین و هه‌ڵوێستیان به سه‌ركه‌وتن بگه‌یه‌نین.»
ئێمه دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه له كه‌سایه‌تیی خانه‌واده‌ی هه‌ڤاڵه‌كانمان بانگی ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین له ده‌وری شه‌هیدانی خۆیان گردببنه‌وه.
s.m